شبكة لالش الاعلامية

دەرمانه‌ك تەمەنێ مرۆڤى بۆ ١٥٠ سالان درێژدکت

دەرمانه‌ك تەمەنێ مرۆڤى بۆ ١٥٠ سالان درێژ دکت

رووداو- هەولێر

تیمێكی پزیشكی زانکۆی نیو ساوس ویڵز و هارڤارد دەڵێن دەرمانێكی نوێ دەدۆزنەوە کە دژی پیربوون کاردەکات و تەمەنی مرۆڤ بۆ 150 ساڵ درێژدەکاتەوە، ئەمەش لەڕێگەی دووبارە نوێکردنەوەی خانە و ئەندامەکان.

توێژەرانی زانکۆی نیو ساوس ویڵز و هارڤارد پرۆسەیەکیان گەشەپێکردووە، کە خۆی دەبینێتەوە لە دووبارە پرۆگرامکردنەوەی خانەکان بەمەش یارمەتی ئەندامەکان دەدەن دووبارە خۆیان دروستبکەنەوە.

دەیڤد سینکلای، سەرپەرشتیاری پزیشكە توێژەرەکانی زانکۆی نیو ساوس وێڵز دەڵێ پرۆسەکە هێندە یارمەتیدەرە لە نوێکردنەوەی خانەکان کە دەتوانێت کەسێكی ئیفلیج والێبکات کە دووبارە بجوڵێت.

سینکلای هەروەها دەڵێت یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکییە ئەرێنییەکانی ئەم دەرمانە کە بۆ گەنجکردنەوەی خانەکان بەکاردێت ئەوەیە رێگە لە قژ هەڵوەرینی پەیوەست بەتەمەن دەگرێت و زیندەچالاکییەکانی کەسانی بەساڵاچوو زیاددەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زۆر نڤستن نیشانا چییە؟

Lalish Duhok

چەند تایبەتمەندیێن کەسێ بهێز

Lalish Duhok

ب زه‌یتێ چاره‌سه‌ريا ئازارێن سه‌رى بكه‌

Lalish Duhok