شبكة لالش الاعلامية

زه‌لامه‌ك زێده‌تر ژ سێ ده‌مژمێران بەردەوام دكه‌نت

زه‌لامه‌ك زێده‌تر ژ سێ ده‌مژمێران بەردەوام دكه‌نت

ئێن ئارتى2:

پیاوێک ڕیکۆردی درێژترین ماوەی پێکەنینی شکاند و پێیوایە پێکەنین وادەکات زیاتر تەندروست بیت.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ” bbc” ئەو پیاوە توانیویەتی بۆ ماوەی سێ کاتژمێر و شەش خولەک بە بەردەوامی پێبکەنێت.

بێلاچۆ گێرما خەڵکی ئیسیۆپیای ڕۆژئاوای ئەفریقایە و بە پێشەنگی پێکەنین لە جیهاندا ناسراوە کە دەتوانێت چەندین کاتژمێر بەبێ وەستان پێبکەنێت.

بێلاچۆ توانی ئەو نازناوە بەدەست بهێنیت پاش ئەوەی ڕیکۆردی جیهانی شکاند بە سێ کاتژمێر و شەش خولەک پێکەنین بەبێ وەستان.

بێلاچۆ باس لەوە دەکات پێکەنین وادەکات جەستە بە تەندروست بمێنێتەوە و بەردەوام دڵخۆشمان دەکات.

بە گوێرەی توێژینەوەکان پێکەنین وادەکات جەستە ئازارەکان لەناو بەرێت، بێلاچۆش دەیەوێت ئەو کارە پەیڕەو بکات و لە ڕێگەی پێکەنینەوە ئازارەکان لەیاد بکات.

بێلاچۆ ٢٠ ساڵ بەر لە ئێستا هاوسەرەکەی لەدەستدا و هەستی بەبێ هیوای و تەنیایی کرد، بەڵام پاش ئەوەی دەزانێت پێکەنین چەند سوودی هەیە بڕیار دەدات بەردەوام پێبکەنێت، لە ئێستادا خولێکی پێکەنینی لە ئەفریقا بۆ ئەو کەسانە کردووەتەوە کە دەیانەوێت لە دڵەوە پێبکەنن و ناخۆشییەکان لەیاد بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مارەک چوو د ژوورا نووچەیێن کەنالەکی دا

Lalish Duhok

ل جاده‌كا ئەمریکا دۆلار دبارت

Lalish Duhok

ل ئیندۆنیسیا ماره‌كى هەفت مەتری هاته‌ ديتن

Lalish Duhok