شبكة لالش الاعلامية

پێشمەرگە داخواز دکت هێزێن عێراقێ ب ئاشتیانە کەرکووكێ چۆل بکن

پێشمەرگە داخواز دکت هێزێن عێراقێ ب ئاشتیانە کەرکووكێ چۆل بکن

K24 – ھەولێر

پێشمەرگە دووپاتیدەكاتەوە، ئەوان پارێزەری كەركووك و پێكھاتەكانی شارەكەن و پێویستە ھێزە نامۆكان لە كەركووك بكشێنەوە.

نووری حەمە عەلی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك، بە كوردستان24ی راگەیاند: “پێشمەرگە داوا دەكات، بە ئاشتی و یەكتر قبووڵكردن بگەڕێتەوە شوێنەكانی لە كەركووك، چونكە بوونیان لە پردێ مانای ئەوە نییە ئەوە سنوورە، بەڵكو دەیانەوێ ماددەی 140 جێبەجێ بكرێت و ئەوانیش بگەڕێنەوە شوێنەكانیان”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “پێشمەرگە بەرگریكاری كەركووك و دەورووبەری بووە و پێویستە نەك كورد، پێكھاتەكانی دیكەش داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە بكەن و پێویستیشە ئەو ھێزانەی بە شارەكە نامۆن، لە كەركووك بكشێنەوە”.

لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 حەشدی شەعبی و ھێزەكانی عێراق بە ھاوكاری گرووپێكی لایەنێكی سیاسی شاری كەركووك و بەشێك لە ناوچە كوردستانییەكانیان داگیركرد و بەھۆیەوە ژمارەیەك ھاووڵاتی شەھیدبوون و بەشێكی زۆری خەڵكی ناوچەكەش ئاوارەبوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەولود باوەمراد: پاش بریارا بەغدا هیچ گەشته‌كا نێڤ دەولەتی بۆ هەرێمێ نائێته‌ ئەنجام دان 

Lalish Duhok

ميرێ ئێزدييان ساليادا دامه‌زراندنا بنگه‌هێ لالش پيرۆز كر

karwanhaji

وه‌زیرێ په‌روه‌ردێ: ئه‌ڤ ساله‌ كێشه‌یا مامۆستایێن وانه‌ بێژ دێ هێته‌ چاره‌كرن

Lalish Duhok