شبكة لالش الاعلامية

کێم ڤه‌خوارنا ئاڤێ چەندین گهۆرينێن جەستەیی و دەروونی دروست دکت

کێم ڤه‌خوارنا ئاڤێ چەندین گهۆرينێن جەستەیی و دەروونی دروست دکت

K24 – هه‌ولێر:

Start your day with some warm lemon water

کەم خواردنەوەی ئاو کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و گرنگترینیان ئەم چەند خاڵەن.

بۆنی دەم

جۆن هاگینس، پڕۆفیسۆر لە بەشی پزیشکیی زانکۆی تێکساس دەڵێت: “کەم خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی زیاد بوونی بەکتریای دەم، چونکە دەم لیکی پێویست بەرهەم ناهێنێت، بەمەش بۆنی ناخۆشی دەم دروست دەبێت”.

گۆڕنکاری لە جوولەی ریخۆڵە

کەم خواردنەوەی ئاو کاریگەری لەسەر جووڵەی ریخۆڵە دروست دەکات، بەجۆرێک پاشەڕۆی مرۆڤ ووشک دەکات و کەسەکە قەبز دەبێت.

هەروەها، رەنگی میز دەگۆڕێت و رەنگی تۆخ دەبێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە بڕی پێویستی ئاو ناخۆیتەوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، خواردنەوەی ئاو غازاتی ناو سوک کەم دەکاتەوە.

گۆڕانکاری مێشک و دەروون

زۆرێک لە ئۆرگانەکانی لەش پێویستییان بە ئاوە تاکو بە شێوەیەکی کاریگەر و تەندروست کار بکەن، ئەگەر کەسێک کەم ئاو بخواتەوە، ئەوە توانای بیرکردنەوەی کەم دەکات و هەستکردن بە خەمۆکی زیاد دەکات.

هەروەها، ئەو کەسانەی کەم ئاو دەخۆنەوە، زیاتر دووچاری سەر ئێشە دەبنەوە.

جیا لەمانەش، کەم خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی بێهێزیی و تەمەڵی، واتە کەسەکە چالاک نابێت و ئارەزووی کار ناکات.

ئەو کەسانەی ئارەزووی زۆر ئاو خواردنەوەی ناکەن، ئامۆژگاری دەکرێن سەوزە و میوەی وەک خەیار، کاهوو (خاس)، کەلەرم، سپیناخ، شووتی و ترێ بخۆن.

سەرچاوە: Business Insider

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نزمترین پلا گه‌رمایێ ل سه‌ر ئاستێ كوردستانێ، ل ده‌ڤه‌ره‌كا دهۆكێ هاته‌ توماركرن

Lalish Duhok

به‌رى نشتەرگەرييا جوانكاريێ بكەی،ڤان زانیارییان بزانە

Lalish Duhok

“ل سه‌ر هه‌يڤه‌كا ده‌وروبه‌رێ مشته‌ری زه‌ریا هه‌یه‌‌”

Lalish Duhok