شبكة لالش الاعلامية

برین تەحسین بەگ: شنگال بوويە جيێ ناکۆکی و موخابەراتيا هێز و وه‌لاتێن جیهانێ

برین تەحسین بەگ: شنگال بوويە جيێ ناکۆکی و موخابەراتيا هێز و وه‌لاتێن جیهانێ
دهۆک -KDP.info-

کوڕی میر تەحسین بەگ، میری کوچکردووی ئێزدییان دەڵێت، ناکۆکییەکانی شنگال گەیشتوونەتە ڕادەیەک ئێزدییەکان ناتوانن بەرگەی بگرن و پیویستە لەسەر ئاستی دنیا چارەسەری بۆ بکرێت.

برین تەحسین بەگ، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “ڕەوشی شنگال زۆر مەترسیدارە و خەڵکەکەیشی ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، بۆیە ڕەوشەکە لەدەست دەرچووە و بووەتە شوێنی موخابەراتی وڵاتان و هەر لایەنێک بۆ خۆی ڕاکێشاوە.”

ناوبراو دەشڵێ: “لەبارەی شنگالەوە ئێمە دوامان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە دەبێ لیکتێگەیشتنێکیان هەبێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی شنگال، چونکە ئێزدییان لە ڕەوشی مەترسیداری لەنێوچووندان.”

گوتیشی: “قسەمان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ چارەسەرکردنی پرسی شنگال و ئێزدییان، داوشمان لە وڵاتانی دنیا کردووە هاوکار بن لە پرسی ئێزدییاندا، بۆ ئەوەی ئێزدی زیاتر هەست بە ئارامی بکەن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هەزار خێزانێن ئاوارەیێن شنگالێ‌ ژ هاریكاریان بێ‌ بەهر دبن

Lalish Duhok

سه‌رۆك وه‌زيرێن هه‌رێمێ: حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ پشته‌ڤانا ڕاسته‌قینه‌یا مافێن ڕه‌وا یێن ئێزدیان بت

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش:وه‌غه‌ركرنا مامۆستا “سه‌باح جه‌بور” زیانه‌كا مه‌زنه‌ بۆ ته‌ڤایا ئێزدیان

Lalish Duhok