بابا شێخ بابێ رۆحى يێ ئێزديان وهغهرا داويێ كر
باسنيوز:
ئەمشەو پێجشەممە، بابا شێخ باوکی رۆخانیی کوردانی ئێزدی لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
هادی بابا شێخ، بەرپرسی نووسینگە و برای بابا شێخ بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیی گورچیلە، کەمێک پێش ئێستا بابا شێخ باوکی رۆحانیی کوردانی ئێزدی لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد”.
راشیگەیاند: “بابا شێخ،٢٠ ڕۆژ پێش ئێستا بە هۆی نەخۆشیی گورچیلەوە دۆخی تەندروستی تێکچوو و بۆ چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک مایەوە پاشان بە هۆی خراپیی دۆخی تەندروستییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر و دواجار ئەمشەو بەو هۆیەوە کۆچی دوایی کرد”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی