پۆلیسێن هه‌ولێر: ئه‌و كچا ل گه‌راجێ وه‌زاره‌تا كاره‌بێ ته‌قه لێ هاتيه كرن گیانێ خۆ ژ ده‌ست دا
باسنيوز:
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كچه‌ى له گه‌راجى وه‌زاره‌تى كاره‌با ته‌قه‌ى لێ كرا، گیانى له‌ده‌ست دا.
موقەدەم ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگاى ھەولێر بە كه‌ناڵى (كوردستان 24)ی ڕاگه‌یاندووه: “كەمێك پێش ئێستا (دووشه‌ممه 29/3/2021)، پەیوەندییان پێوە كردین و ئه‌و كچه‌ى له گه‌راجى وه‌زاره‌تى كاره‌با ته‌قه‌ى لێ كرا، گیانى له‌ده‌ست دا”.
گوتیشی: “پێشتر ئەو كوڕە چەند جارێك خوازبێنیی كچەكەی كردووە و دواتر كچەكە لە كەسێكی دیكە مارە كراوە، كوڕەكەش باری دەروونی تێكچووە”.
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگاى ھەولێر ڕوونیشى كردەوە: “ئەو كەسەی تەقەی كردووە فەرمانبەر بووە، بۆیە لە پرسگەی وەزارەت نەپشكێنراوە و كە بزانرێت دەمانچەی لایه یان نا”.
موقه‌ده‌م هۆگر ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: “ئێستا لە سەرەتای لێكۆڵینەوەكانداین، دواتر وردەكاری لەبارەی ڕووداوەكە دەزانرێت”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له گه‌راجى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كچێكى ئه‌ندازیار له‌لایه‌ن كوڕێكى فه‌رمانبه‌ر له وه‌زاره‌ته‌كه، ته‌قه‌ى لێ كرا و بریندار كرا.
بەگوێرەی قسەی شایەتحاڵەکان، ماوەیەکە كچه‌كه لە کوڕێک مارە کراوە، کوڕێکی دیکە کەلە وەزارەتی کارەبا فەرمانبەر بووە و دڵی پێوە بووە، کە زانیویەتی مارە کراوە، ته‌قه‌ى له كچه‌كه كردووه و بریندارى كردبوو، ئێستاش كچه‌كه به‌هۆى سه‌ختیى برینه‌كه‌یه‌وه، گیانى له‌ده‌ست دا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
