چارشهمبوويا داهاتى پەرلەمانێ کوردستانێ دێ کۆم بت
باسنيوز:
بەرێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رای دەگەیەنێت، رۆژی چوارشەممەی ئەم ھەفتەیە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوه.
سامان ئەحمەد بەکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە (باسنیوز)ـی راگەیاند رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ٣١ی٣ی٢٠٢١پەرلەمان کۆدەبێتەوە، كه بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە چەند بڕگەیەکە، برگەی یەکەم، خوێندنەوەی یەکەمه لەسەر ھەمواری یاسای کارەبا و ھەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاکی.
لە بارەی بڕگەکانی دیکەی دانیشتنهكهی پهرلهمانی كوردستان، ئاماژهی بهوه كرد، لەو کۆبوونەوەیەدا بەردەوامی لەسەر خوێندنەوەی دووەم لەسەر پێشنیازی یاسای تۆڕ و بنچینەکانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان، کە پێش جەژنی نەورۆز پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ حەوت ماددەی پێشنیازه یاسایەكه کردووە، بڕگەی چوارەمی دانیشتنەکەش خوێندنەوەی دووەم بۆ پێنشنیازەیاسای پاراستنی بەرھەمە نەوتییەکان لە ھەرێمی کوردستان تهرخان دهكرێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
