شبكة لالش الاعلامية

سبەی لژنا بلندا رووبڕووبوونا كۆرۆنايێ دێ كۆم بت

سبەی لژنا بلندا رووبڕووبوونا كۆرۆنايێ دێ كۆم بت
K24 – ھەولێر:

سبەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە. وەزیری تەندرووستی حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش ھۆشداری لە ھەڵكشانی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا دەدات. داواش لە ھاووڵاتییان دەكات بۆ ئەوەی نەگەڕێینەوە سەرەتاكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، خۆیان بپارێزن و پابەندی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندرووستی بن. بە گوتەی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی رێكاری پێویست دەردەكەن؛ بەڵام بە مەرجێك كاریگەری نەكاتە سەر گوزەرانی ھاووڵاتییان.

لە ئەگەری پابەندنەبوونی ھاووڵاتیان بە ڕێکارەکانی تەندرووستی قەدەغەی ھاتووچۆ ئەگەرێکی کراوەیە لەبەردەم ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگاکاندا.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی گوتی: ھەموو ئەگەرەکان کراوەن بۆیە تا ئێستا بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆمان نەداوە و بەردەوام جەختدەكەینەوە، كە پێویستە ھاووڵاتییان خۆیان بپارێزن و لە قەرەباڵغی دووربكەونەوە.

بەشێكی زۆری ھاووڵاتییان پابەندی رێكارەكانی تەندرووستی نابن و وەك پێویست دەمامك بەكارناھێنن. بەشێك لە ھاووڵاتییان، كە پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزین پێیانوایە بەھۆی كەمی ھۆشیاری و بەھێند وەرنەگرتنی مەترسییەكان گرنگی بە تەندرووستیان نادەن و خۆیان ناپارێزن.

بڕیارە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە. وەزارەتی تەندرووستیش راپۆرتێكی گشتگیری ئامادەكردووە بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكەدا بخرێتەڕوو. وەزارەتی تەندرووستیش ھۆشداری لە خراپی دۆخی تەندرووستی دەدات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زيرێ په‌ترۆلا عيراقێ:رێككه‌فتنا به‌غدا و هه‌ولێرێ ل ده‌ستپێكا 2020 دێ هێته‌ بجهئينان

Lalish Duhok

دەسته‌سه‌ركرنا کۆمەكا ئەندامێن داعش ل هەرێما کوردستانێ هاته‌ راگەهاندن

Lalish Duhok

یۆنسکۆ: ٢٦٣ملیۆن زارۆك ژخووندنێ بێ به‌هرن

Lalish Duhok