شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ ساخله‌ميێ:سبەی بریار و رێکارێن نوو دێ ئێنه‌ ده‌ركرن 

وەزیرێ ساخله‌ميێ:سبەی بریار و رێکارێن نوو دێ ئێنه‌ ده‌ركرن 

باسنيوز:

وەزیری تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرای دەکات، سبەی کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی كۆڕۆنا دەکرێ و بڕیار و ڕێکاری تازە دەردەکرێت.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی کوردستان به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: “سبەی یەکشەممە کاتژمێر 2:30ی دوای نیوەڕۆ، لێژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی كۆڕۆنا کۆدەبێتەوە و لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی تازەی تەندروستی و پێشنیازەکان بڕیار و ڕێکاری تازەتر دەردەکرێ”.

سەبارەت بەوەی ڕێکاری تازە چی دەبێت، سامان بەرزنجی گوتی: “تاوەکوو کۆبوونەوەکە نەکرێ، نازانم بڕیاری تازە چی دەبێت”.

جەختی کردەوە، وەزارەتی تەندروستی ڕاپۆرتی خۆی بە مەبەستی پارێزگاری و ڕێگریی زیاتر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادە كردووە و گوتی: “لە راپۆرتەكەی ئێمەدا دووپات لە بەردەوامی كاروكاسبیی هاووڵاتییان كراوەتەوە بە رەچاوکردنی ڕێکارە خۆپارێزییەکان”.

هەروەها وەزیری تەندروستی گوتیشی: “لە كۆبوونەوەی سبەی دووپات لە جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەكرێ‌ نەك قەدەغەی هاتوچۆ، بۆ ئەوەی بتوانرێ ڕێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت”.

لە هەفتەی رابردوودا ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتە بەرزترین ئاست و بەشێوەیەک لەماوەی شەو رۆژێکدا هەزار 217 تووشبووى نوێ و 13 حاڵەتی مردنیش به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون، ئەوەش بەرزترین ئاستی تووشبوونه كه لەمساڵدا تۆمار کرابێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا دارایی بڕیاره‌ک ده‌رباره‌ى مووچەى و رێژا پاشه‌کەفتێ مووچەى دەرکر

Lalish Duhok

پارێزگارێ هەولێر:هه‌ولێر ناهه‌ژت و بهێزه

Lalish Duhok

سەرۆک بارزانی: پارتی هیڤی و هێزە بۆ هەموو خەلکێ کوردستانێ

Lalish Duhok