سۆنی ب مۆبایله‌كا ب هێز دئێته ڕێزبه‌ندا باشترینان
وشه:
كۆمپانیای سۆنی دوای زیاتر له ساڵێك هیچ به‌رهه‌مێكی مۆبایلی نه‌خسته بازاڕه‌وه، تا ئه‌مڕۆ كه دنیای شۆك كرد به به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ی كه له جۆری ”ئێكسپێریای ئه‌سی دوو”ـه، یه‌كێك له‌و مۆبایلانه‌ی كه تازه‌ترین سیستمی ئه‌ندرۆیدی تێدا به‌كار هێنراوه و به‌مه‌یش هاتووه‌ته ڕیزبه‌ندی باشترینه‌كان.
ماڵپه‌ڕی ”gadgets” ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه سۆنی تازه‌ترین مۆبایلی له جۆری ”ئێكسپێریای ئه‌سی دوو”ی خسته بازاڕه‌وه، له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێ، ئێكسپێریای نوێ له‌ڕووی دیزاین و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه گرنگی باشی پێ دراوه، له‌گه‌ڵیشیدا تازه‌ترین سیستمی ئه‌ندرۆیدی تێدا به‌كار هێنراوه كه ئه‌ویش ئه‌ندرۆید 11یه، وایكردووه مۆبایله‌كه خاوبوونه‌وه‌ی نه‌بێت و به‌شێوازێكی زۆر خێرا كار بكات.
سۆنی تازە لەڕووی دیزاین و تایبەتمەندییەوە گرنگی زۆری پێدراوە، بۆیە فرۆشی زۆری هەیە
ئه‌وه‌یش له‌باره‌ی مۆبایله‌كه‌وه ئاشكرا كراوه، شاشه‌كه‌ی 5.50 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی HDیه، له‌گه‌ڵ ڕامی چوار گێگابایت و پرۆسێسه‌ری میدیا تێك هێڵۆی P35، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به ئه‌ندرۆید 11 كار ده‌كات، پاترییه‌كه‌یشی زۆر به‌هێزه كه 4500 میلی ئه‌مپێره.
سۆنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و له حه‌وتی ئایار/ مایۆی ساڵی 1946 له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن دامه‌زراوه، ئه‌م كۆمپانیایه گرنگی ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی “كامێرا، مۆبایل، ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپیوته‌ر”، هه‌روه‌ها گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه دروستكردنی ئامێری “Playstation” بوو كه ئێسته یه‌كێكه له باشترین ئامێره‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی “كامێرا، مۆبایل و كۆمپیوته‌ر”یش سه‌ركه‌وتووییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
