ل هه‌ر چركه‌یه‌كێ دا كه‌سه‌ك ل جیهانێ ئاواره د‌بت
وشه:
به‌هۆی ناكۆكی و ململانێ ده‌ستكرده‌كان و كاره‌ساته سروشتییه‌كان له 2020 به ملیۆنان هاووڵاتی ماڵ و زێدی خۆیان جێهیشتووه و ئاواره بوون، به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش ئه‌وه‌ی له 2020 تۆماركراوه، ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندووه، چونكه له هه‌ر چركه‌یه‌كدا كه‌سێك ماڵ و زێدی خۆی جێهێشتووه و ئاواره بووه.
له ڕاپۆرتێكی هاوبه‌شی ناوه‌ندی چاودێری ئاواره‌بوونی ناوخۆیی وڵاتان و ئه‌نجوومه‌نی نه‌رویجی بۆ په‌نابه‌ران هاتووه، كه ساڵی ڕابردوو توندترین شه‌پۆلی ئاواره‌بوون و په‌نابه‌ری و كرده‌ی توندوتیژی له جیهان تۆمار كراوه و زیاتر له 40.5 ملیۆن كه‌س له وڵاتی خۆیان ڕۆیشتوون و په‌نایان بۆ وڵاتانی تر بردووه.
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه، كه به گشتی ئه‌گه‌ر ئاواره‌بوونی ناوخۆی وڵاته‌كانیش تۆمار بكرێ، ئه‌وا له 2020 زیاتر له 55 ملیۆن كه‌س ئاواره و كۆچبه‌ربوون، كه ئه‌مه‌یش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه و تا ئێسته تۆمار نه‌كراوه.
ئه‌لیكساندرا بیلاك به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ئاواره‌كانی ناوخۆی وڵاتان له‌وباره‌وه ڕای گه‌یاندووه، كه ژماره‌ی ساڵی ڕابردوو یه‌كجار زۆر و چاوه‌ڕواننه‌كراو بووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ڕۆژ دوای ڕۆژ ئاواره‌بوون له ناوخۆی وڵاتان له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر و له شارێكه‌وه بۆ شارێكی تر ڕووی له زیادبوونه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان پێشبینیكراوه كه ژماره‌كان زۆر له‌وه زیاتر بن، چونكه به‌هۆی بوونی په‌تای كۆرۆنا نه‌توانراوه وردترین و زۆرترین ئامار و داتا له سه‌رتاسه‌ری جیهان كۆ بكرێته‌وه.
یان ئیگلاند سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نه‌رویجی بۆ پهنارانیش ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه ژماره‌كان تووشی سهرسڕمانیان كردین، چونكه ئه‌گه‌ر دابه‌شی سه‌ر كاتی ساڵێكی بكه‌ین، ئه‌وا له هه‌ر چركه‌یه‌كدا كه‌سێك ماڵی خۆی جێهێشتووه و ئاواره بووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
