شبكة لالش الاعلامية

رێڤه‌به‌رێ کاروبارێن ئێزديان ل دهۆكێ: پێتڤيە رێورەسمێن ئاینى بێنه‌ سنوورداركرن

رێڤه‌به‌رێ کاروبارێن ئێزديان ل دهۆكێ: پێتڤيە رێورەسمێن ئاینى بێنه‌ سنوورداركرن

باسنيوز:

دوای هاتنی پەتای کۆرۆنا، زۆربەی چالاکی و گردبوونەوە جەماوەرییەکان، بە رێوڕەسمە ئایینییەکانیشەوە راگیران یان سنووردار کران. بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدی لە پارێزگای دهۆکیش رای دەگەیەنێ، پێویستە هەموو رێوڕەسمە ئایینی و پرسە و سەردانی گۆڕستانەکان سنووردار بکرێن.

جه‌عفه‌ر سمۆ، بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدی لە پارێزگای دهۆک، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ (باسنیوز) رای گەیاند: “بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، پێویستە رێنماییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەتەواوی جێبەجێ بکرێن و تێکڕای رێوڕەسمە ئایینییەکان سنووردار بکرێن، بۆ ئەوەی تێکەڵی و قەرەباڵغی روو نەدات و گیانی خەڵک پارێزراو بێ“.

گوتیشی: ”هێشتا مەترسیی کۆرۆنا ماوە، بۆیە پێویستە خەڵک بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی هاوکار بن و رێوڕەسمەکانیش سنووردار بکرێن، ئەمەش بۆ سەلامەتی و پاراستنی گیانی ئەوانە، تا ئەو کاتەی ئەو پەتای کۆرۆنایە نامێنێ و کۆنترۆڵ دەکرێ“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پەرلەمانتاره‌كا ئێزدی: رێککەفتنا ھەولێر و بەغدا لدۆر شنگال ب جددیيەتا سەرۆكێ حكوومەتا هه‌رێمێ بوو

Lalish Duhok

خه‌لات باعه‌درى:پێگه‌هاندنا گه‌نجان ژ ئارمانجێن بنگه‌هێ لالش بوويه‌

Lalish Duhok

رێورەسمێن جەژنا چلێ ھاڤینێ دێ بۆ دەمێ سێ رۆژان ل پەرستگەھا لالش ئێنە گێران

Lalish Duhok