شبكة لالش الاعلامية

كلیلا ساخله‌ميا باش و خۆپاراستن ژ مرنێ چی یە؟

كلیلا ساخله‌ميا باش و خۆپاراستن ژ مرنێ چی یە؟

وشه‌:

رەنگە مرۆڤ بە تەواوی ژیانی یان لە بەشی كۆتایی تەمەنیدا هەموو خەمێكی پارێزگاریكردن لە تەندروستی بێت، ئەوەیش مەتەڵ نییە و هەڵهێنانی زەحمەت نییە، پزیشكێكی شارەزای ئەڵمانی ئاماژە دەكات كە سیستمی دڵ و لوولەكانی خوێن، كلیلی تەمەن و تەندروستی ئاسایی لەشن، پیربوون و مردنی مرۆڤیش پشت بەوانەوە دەبەستێت.

د. مارتن هالی، پزیشكی شارەزای دڵی ئەڵمانی دەڵێت، كرانەوەی لوولەكانی دڵ و نەرمیان، دەبنە هۆی گەیشتنی خوێن و مادەی خۆراك و ئۆكسجین بۆ هەموو بەشەكانی لەش، لە حاڵەتی تەسكبوونەوە و گیرانیان، كەلەكەبوونی زیانبەخشیان تیادا دروست دەبێت، كە رێگری لە جووڵەی سووڕی خوێنی ئاسایی دەكەن.
قەڵەوی و جگەرەكێشان هەوكردنی درێژخایەن دروست دەكەن
ئەو شارەزایە باسی حەوت هۆكاری پیربوون دەكات، كە بە نەرێنی كار دەكەنە سەر لەشی مرۆڤ، یەكەمیان خۆراكی ناتەندروست، چونكە قەڵەوی دەبێتە هۆی تێكچوونی رووی ناوەوەی دیواری لوولەكانی خوێن و بەوشێوەیە شانەكان مادەی وا دەخەنە خوێنەوە كە هەوكردن دروست دەكەن.

ئەو پزیشكە روونی كردەوە، هەروەها كۆلیسترۆل زیانبەخشە، چونكە لەناو لوولەكانی خوێندا كۆ دەبێتەوە و دەبێتە هۆی رەقبوونی، هەروەها شەكر چینی پارێزەری ناوپۆشی لوولەكانی خوێن لەناو دەبات و خانەكانی دەتاوێنێتەوە، لە حاڵەتی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنیش ماندووبوون دروست دەكات و مەترسی پچڕانی دیواری لوولەكانی خوێن زیاد دەكات.

وەك ئەو شارەزایە ئاماژە دەكات، دوایین هۆكار جگەرەكێشانە، چونكە نیكۆتین، ئەو مادە كیمیاییەی لە جگەرەدا هەیە، لەكاتی چوونەژوورەوەی بۆ ناو لوولەكانی خوێن دیوارەكانی ناوەوەی لەناو دەبات و ئەوەیش دەبێتە هۆی كونبوونی، جیا لەوەی قەڵەوی و جگەرەكێشان هەوكردنی درێژخایەن لە لەش دروست دەكەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هۆکارێن زۆربوون و توندبوونا پێلێن خۆڵبارینێ چنه‌؟

Lalish Duhok

٦ خوارنێن گرنگ بۆ رووبرووبوونا برسيێ

Lalish Duhok

زانایێن رووسی ل دووڤ چاره‌سه‌ریەکا نوو یا پەنجەشێرێ ‌دا دگه‌ریێن

Lalish Duhok