ژنهكێ10 زارۆك پێكڤه بوون
وشه:
لە دایكبوونی منداڵی جمك شتێكی ئاساییە و زۆرجار دووگیان بە تەنیا سكێكەوە دەبێتە خاوەنی چەند منداڵێكی جمك، بەڵام ژنێكی دووگیان لە باشووری ئەفریقیا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد و 10 منداڵی بە یەك سك دەبێت، بەوەی ئەو تۆمارەی شكاند كە مانگی رابردوو هاتە تۆماركردن.
هاوسەرەكەی: لەخۆشیان قسەم پێ ناكرێت
گۆسیام سیتۆلی، ئەو ژنە دووگیانە تەمەن 37 ساڵەی تووشی شۆك هاتەوە كاتێك دوێنێ دووشەم ئەو ژمارە منداڵەی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری بریتۆریا لەدایك بوون، تا پێش لەدایكبوونەكە پێشبینی هەشت منداڵ دەكرا، كە لە ئەنجامی پشكنینەكان دەركەوتبوو، بەڵام لەو پشكنینانە دوو منداڵ دەرنەچووبوون، بەوەیش نیشانەی سەرسڕمان بەسەر رووخساری هاوسەر و پزیشكەكان دەركەوت.
وەك رۆژنامەی “سەن”ی بەریتانی لە تیبۆهۆ تسۆتتسی، هاوسەری ئەو ژنەی گواستەوە كە ژنەكەی حەوت كوڕ و سێ كچی بە نەشتەرگەرییەكی قەیسەری لە مانگی حەوتەكی دووگیانییەكەی بووە، ئەو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و گوتی لەخۆشیان قسەم پێ ناكرێت، سەرەتا پزیشكان بەویان گوتبوو كە ژنەكەی بە شەش منداڵ دووگیانە، دوای گوتیان بە هەشت، رۆژی لەدایكبوونی بوونە 10.
دینی ماویلا، پرۆفیسۆر لە زانكۆی سیفاكۆ ماكگاسۆ بۆ زانستی پزیشكی دەڵێت، ئەو حاڵەتە دوای وەرگرتنی دەرمانی زیادكردنی وەچەخستنەوە دراوست دەبێت، ئەو جۆرە دووگیانییە ئاڵۆز و مەترسیدارە بەهۆی نەبوونی بواری پێویست لەناو منداڵدان، بەوەی كار لە كێشی منداڵەكان و لەدایكبوونیان پێش كاتی پێویست دەكات، جیا لە مەترسی مانەوەیان بە زیندوویی.
شایەنی باسە مانگی رابردوو حەلیمە سیسی، ژنێكی مەغریبی 25 ساڵ ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد كە بە سكێك نۆ منداڵی بوو، پێنج كچِ و چوار كوڕ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
