وەزارەتا ساخلهميێ: ئامارێن کۆرۆنا ترسناکن و پێشبینيا ب هەزاران توشبوويێن رۆژانە دكهين ل داهاتى دا
باسنيوز:
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان لەبارەی ئاماری مەترسیداری کۆرۆنا ئاگادار دەکاتەوە.
د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە پەیامێکدا بڵاویکردووەتەوە: “بەداخەوە رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا سێ هێندە زیادی كردووە لەم دواییە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك بەر لە ئێستا، ئامارەكان ترسناكە و پێشبینی هەزاران توشبووی رۆژانە دەكرێ لە داهاتوو، ئەوەی كە بەدی دەكرێ سستبوونێكی تەواوە بە پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی لە هەموو شوێنەكان، ئەگەر بەریەككەوتن كەم نەكەینەوە ئەوا كارەسات بەڕێوەیە”.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت: “ئێمەش بەدەرنین لە وڵاتانی دەووربەر كە چۆن بەهۆی دۆخی كۆڕۆناوە دەناڵێنن”.
ئاماژەشی بەوەداوە، ئەنجوومەنی وەزارەتی تەندروستی كۆبوونەوەی ئەنجامداوە و پێشنیارەكانی داوەتە لایەنی پەیوەندیدار سەبارەت بەم دۆخە و گرنگترین رێكارەكان كە پێویستە بگیرێنەبەر لە رۆژانی داهاتوو.
هەروەها د. ئاسۆ حەوێزی داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە رۆژانی داهاتوو پابەندبن بە رێنوێنییەکان و ماسك ببەستن و قەرەباڵغی كەم بكەنەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
