سهقاناسى: هیچ ئاماژەیەك بۆ داكهفتنا پلەيێن گەرمێ ل هەفتيا داهاتى نينن
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو پلەکانی گەرما نزمتر بوون. دەشڵێت، هیچ ئاماژەیە بە دابەزینی پلەی گەرما لە هەفتەی داهاتوودا بەدی ناکرێت.
ئەمڕۆ 14-8-2021 ئەژی چەتۆ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كەشناسیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە رۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و نایەنە خوارەوە.
ئەژی چەتۆ باسی لەوە کرد، کە بەراورد بە وڵاتانی دەوروبەر و ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ پلەی گەرما نزمتر بووە. گوتیشی، “لە مانگی تەممووز و ئابدا دوو جار پلەکانی گەرما لە سنووری هەولێر چووەتە 46 پلە، کە ساڵانی رابردوو بەمشێوەیە نەبووە و چەند جارێک دەچووە سەروو پلەی 47”.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان 37 وێستگەی هەیە و رۆژانە دۆخی کەشووهەوا بۆ داتا سەنتەر دەگوازێتەوە. ئەژی چەتۆ گوتیشی، “لە هەموو وێستگەکانەوە هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە هەفتەی داهاتوودا”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
