شبكة لالش الاعلامية

هه‌ڤپه‌يمانيا نێڤ ده‌وله‌تی ده‌سته‌سه‌ركرنا سه‌ركرده‌یه‌كێ داعش ل نێزیكى هه‌له‌بچه‌ راگه‌هاند

هه‌ڤپه‌يمانيا نێڤ ده‌وله‌تی ده‌سته‌سه‌ركرنا سه‌ركرده‌یه‌كێ داعش ل نێزیكى هه‌له‌بچه‌ راگه‌هاند

باسنيوز:

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شه‌ڕی دژی داعش، ئاشكرای كرد، سەرکردەیەکی داعش لە نزیک هەڵەبجە دەستگیر کرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13/12/2021، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە تویتێکدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) رایگه‌یاند، كه‌ لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکان لە نزیک پارێزگای هەڵەبجە سەرکردەیەکی داعش دەستگیر کراوە.

ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له‌ نزیك هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ كاتێكدایه پێش چه‌ند رۆژێك، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند، كه‌ چه‌ند كه‌سێكیان به‌ تۆمه‌تی تیرۆر له‌و سنووره‌ ده‌ستگیر كردووه‌.

ئاسایشی سلێمانیش ڕایگه‌یاند، كه‌‌ رۆژی چوارشەممە 8/12/2021، ژمارەیەک لە ئەندامانی تاقم و گرووپی نەنوستووی تیرۆریستانی داعش لە شاری هەڵەبجە، قەزای سەیدسادق و شارۆچکەکانی خورماڵ و سیروان و چەند گوندێکی شارەزوور دەستگیر کران و دەست بەسەر ژمارەیەک لە چەک و تەقەمەنیشدا گیرا، کە پیلانیان دانابوو تا لە کردەوە تیرۆریستییەکانیاندا بەکاری بهێنن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌سرور بارزانى دگه‌ل وه‌زیرێ وزه‌ و ژێرخانا ئیماراتى كۆمبوو

Lalish Duhok

ل رۆژھەلاتا ناڤین پارێزگەھا دھۆکێ ب رێزا دوویێ ھات

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ په‌رله‌مانى: ئێكه‌تى پشكدار ژى نه‌بيت كۆمبوونا سوبه‌هى ناهێته‌ پاشخستن

Lalish Duhok