شبكة لالش الاعلامية

دوو ملیۆن گەشتیاران سه‌ره‌دانا هەولێرێ كريه‌ 

دوو ملیۆن گەشتیاران سه‌ره‌دانا هەولێرێ كريه‌ 

باسنيوز:

لە ماوەی یەک ساڵدا، نزیکەی دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاندووە: لە سەرەتای ئەمساڵ (2021)ـەوە تا رۆژی 23-12-2021، ژمارەی گەشتیارانی گەیشتوو بە هەولێر گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 971 هەزار و 522 گەشتیار.

ئیسماعیل مینەخان پێشبینی کردووە لەو چەند رۆژەی لەمساڵدا ماوە، ژمارەی گەشتیاران بۆ هەولێر لە دوو ملیۆن گەشتیار تێپەڕێت.

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو ژمارانە لە بازگەکانی دەروازەکانی هەولێر و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە شێوەیەكی ورد و زانستی، تۆمار کراون.

ئیسماعیل مینەخان جەختی لەوەش کردووەتەوە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەولێر پلانیان بۆ زیادکردنی ژمارەی گەشتیاران بۆ هەولێر لە ساڵی داهاتوودا، داناوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شانده‌كی ھەرێما كوردستانێ دچتە بەغدا

Lalish Duhok

ئێكه‌تیێ ئالا تاله‌بانی ژ سه‌رۆكایه‌تییا فراكسیۆنێ دوورخست

Lalish Duhok

ل دھۆکێ ھەر 10 ھزار کەسان چوار نوشدار بەردکەڤن

Lalish Duhok