شبكة لالش الاعلامية

کار و کاروبارێن جڤاكى: نێزیکی 100 هەزار کرێکارێن بیانی هاتينە هەرێما کوردستانێ

کار و کاروبارێن جڤاكى: نێزیکی 100 هەزار کرێکارێن بیانی هاتينە هەرێما کوردستانێ
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، نزیکەی 100 هەزار کرێکاری بیانی لە هەرێمی کوردستان هەن. حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی باڵای بە سەرۆکایەتیی وەزیری پلاندانان لەبارەی هێنانی کرێکاری بیانی و سنوودارکردنیان پێکهێناوە.

رەوشی کرێکاران و کار لە هەرێمی کوردستان بووە مژاری ئەمجارەی بەرنامەی “لەگەڵ رەنج”ی تۆڕی میدیایی رووداو. کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەکە رایگەیاند، “بە نزیکەیی، 100 هەزار کرێکاری بیانی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، کرێکاری بیانی 4%ی لەڕێگەی ئێمەوەیە کە بە یاسایی لەڕێگەی کۆمپانیاکانمانەوە هاتوون، ئەوەی کە لەڕێگەی ئێمەوە دێت دەبێت دەستەبەر بکرێت و مۆڵەتی کاری هەبێت. ئەوەی کە دێت یان مافیا، یان قاچاخچێتی، یاخود هەندێک پارێزەر بەناوی سەردانەوە دەیانهێنن و دواتر دەیانخەنە بازاڕەوە”.

بەپێی رووپێوێکی وەزارەتی کار، 90 هەزار بێکار لە هەرێمی کوردستان هەن؛ بەڵام هەر ئەمساڵ بڕیادرا هەر پرۆژەیەک کە داوای هێنانی کرێکار دەکات، دەبێت 75%ی کرێکارەکانی خۆماڵی بن.

چالاك رەئووف، سەرۆكی لقی سەندیكای كرێكارانی كوردستان لە سلێمانی دەڵێت، “ئەگەر سەیری ئامارەکان بکەیت، لە ساڵی 2012وە تاوەکو ئێستا رێژەی بێکاری زیادیکردووە، بۆ نموونە لە ساڵی 2012دا 5% بووە و دوایین جار کە راگەیێندراوە لەنێوان 12.5% بۆ 13%ـە، هەرچەندە لە عێراق زۆر لەوە زیاترە و لە کوردستان خۆشبەختانە کەمێک جیاوازیی هەیە؛ بەڵام ئەمە ئاماژەیەکی زۆر خراپە، لەجیاتی ئەوەی ساڵانە بودجەکەمان زیاد دەکات، بارودۆخمان باش دەبێت، ئەم هەموو کرانەوە و بەناو بەرزکردنەوەی بینایە هەیە، دەبوو رێژەی بێکاریمان دابەزاندایە”.

لە وەزارەتی کار 31 هەزار و 679 خاوەن کار و 120 هەزار و 406 کرێکار دەستەبەرییان بۆ کراوە.

بە گوتەی وەزیری کار، پارەی سندووقی دەستەبەری ئێستا نزیکەی 700 ملیار دینارە. ئەو پارەیەش تەنیا بۆ ئەو کرێکارانە خەرج دەکرێت کە لە وەزارەتەکان دەستبەر کراون.

عومەر مستەفا، ماستەر لە سامانە مرۆییەکان لە بەرنامەکەدا باسی لەوە کرد، “ئەو پارەیەی کە دەدرێت بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی 1%ی بۆ بیمەی تەندروستییە، ئایا دەکرێت پێمان بڵێن لەنێو ئەم نۆ کابینەیەدا و لەم هەموو سەردەمەی حکومڕانیدا لە کام کابینەیەدا 1%ی پارەی دەستبەر بۆ بیمەی تەندروستیی کرێکارانی دەستەبەر کرا و خەرجکراوە، کەواتە کرێکار متمانەی نامێنێت، کرێکار پارەیەک دەدات بە حکومەت و حکومەت پاشەکەوتی دەکات، کاتێک ئەم کرێکارە بەرکەوتە دەبێت، دەڵێت دەبێت تۆ 75%ی بەرکەوتە ببیت، ئەگەر 75%یش بەرکەوتە ببێت، مووچەیەکی بۆ دیاریدەکات بۆ ماوەی شەش مانگ و دواتر دەیخاتەوە بەردەم لیژنەیەکی دیکە”.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی لە بەرنامەکەدا گوتی، لە ساڵی نوێدا کرێکاری ئاسایی کە هیچ پسپۆرییەکی نەبێت نابێت لە 400 هەزار دینار کەمتر وەربگرێت.

بەپێی یاسای خانەنشینی كرێكاری كە ‏ساڵی 2012 لە پەرلەمانی كوردستان هەمواركراوەتەوە، هەر خاوەنكارێك ‏دەبێت 17%ـی مووچەی كرێكارەكە تەرخان بكات بۆ دەستەبەری ‏كۆمەڵایەتی كە 12%ی لە ئەستۆی خاوەنكارە و 5%ی لە ئەستۆی ‏كرێكارە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

یەپەگە: بۆ رۆژا دووەم فرۆکێن جەنگیێن سوریا باژێرێ حەسەکە بۆردومان کر

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا ساخله‌ميێ ئامارا كۆرۆنايێ راگه‌هاند

Lalish Duhok

ڕۆنكرنه‌ك ده‌رباره‌ى به‌لاڤكرنا پانزین و پترۆلێ دئێته‌ دان

Lalish Duhok