وەزارەتا کارەبێ:ههيڤا داهاتى كارهبا نشتيمانى دێ زێده بت
ھەولێر-KDP.info-![]()
بڕیارە لە سەرەتای مانگی ٣دا پێدانی کارەبا لە ڕێگەی پێوەری زیرەکەوە بکرێتە ٤٠ ئەمپێر و بەرپرسێکی وەزارەتیش دەڵێ، پێشبینی دەکەین بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ڕەوشی کارەبا باشتر بێت لە ئێستا.
حوسێن حەمەد، ڕاوێژکاری وەزارەتی کارەبا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “وەزارەتی کارەبا خەریکی ئامادەکاریە بۆ ئەوەی لە سەرەتای مانگی ئاداری داھاتوو ئەو بڕە کارەبایەی لەڕێگەی پێوەری زیرەکەوە بە ھاووڵاتیان دەدرێت بەرز بکرێتەوە بۆ ٤٠ ئەمپێڕ، چونکە لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو بەھۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما و رێژەی خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا بڕی کارەبای پێوەری زیرەک کەمکرابوو بۆ ٣٠ ئەمپێر”.
ڕاوێژکاری وەزارەتی کارەبا گوتیشی: “لە مانگی داھاتووە دەچینە نێو وەرزی بەھار و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرماش بەرەو بەرزبوونەوە بچن، لەبەر ئەوەش پێدانی کارەبای نیشتیمانیش زیاتر دەبێت لەوەی ئێستا ھەیە”.
حوسێن حەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: “حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لەسەر ئەنجامدانی پلانەکانی بۆ ئەوەی کارەبای زیاتر بە ھاووڵاتیان بدرێتن، چونکە خزمەتگوزاری کارەبا یەکێکە لە پێداویستیە سەرەکیەکانی ژیان و ئەوەی لەتوانادابێت کار بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی پێدانی کارەبا دەکرێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
