نوونه‌رێ پارتی ل رووسیا:گهۆرينێن مه‌زن ل ده‌ڤه‌رێ دێ رووده‌ن
باسنيوز:
نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له رووسیا، باس له شه‌ڕی رووسیا و ئۆكراینا ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ره‌نگه له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا، گۆڕانكاریی زۆر گه‌وره له جیهان روو بدات، به‌تایبه‌ت به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و غاز و شه‌ڕی ناوچه‌یی.
د. خۆشه‌وی مه‌لا ئیبراهیم، نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له رووسیا، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: “شەڕی رووسیا و ئۆكراینا، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو جیهان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له رووی ئابوورییه‌وه، له %100 كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر كوردستان، نرخی نه‌وت و غاز به شێوه‌یه‌كی كەموێنە به‌رز ده‌بێته‌وه، لێره له رووسیا شڵه‌ژان هه‌یه، له به‌یانیی زووه‌وه له خه‌و هه‌ستاوم، كاتژمێر 5ی به‌یانی نامه‌ی تایبه‌ت به هه‌واڵه‌كانم بۆ هاتووه“.
گوتیشی: ”هه‌تا ئێستا كە شەڕ ده‌ستی پێكردووه، رووسیا به مووشه‌ك و رۆكێت هێرشی كردووه و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان رۆڵی له شه‌ڕه‌كەدا هه‌یه، وه‌ك هه‌میشه كاتێ شه‌ڕ ده‌ست پێده‌كات، سه‌ره‌تا به تۆپباران، دواتر به مووشه‌ك، ئه‌مه سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌یه و ئه‌و مووشه‌كانه له هه‌موو شوێنێكی سنووری ئۆكراینا جێگیر كراون، له بێلاڕووس بگره تا باشوور“.
نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له رووسیا ئه‌وه‌شی خسته روو: ”له كه‌شتیوانیی جه‌نگیی ئۆكراینا دراوه، كه‌شتیی ئۆكراینا ناتوانێت جووڵه بكات و هێزی ده‌ریایی ئۆكراینا په‌كی كه‌وتووه، حاڵه‌تێكی شڵه‌ژان رووی داوه و بۆ خه‌ڵك زۆر ناخۆشه، كە دوای ماوه‌یه‌كی زۆر جیهان تووشی ئه‌و شه‌ڕه بووه‌وه، له رووسیا فڕۆكه نافڕێت و ئاسمانی هه‌ردوو وڵات داخراوە، پۆتین هه‌ڕه‌شه‌ی له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری كردووه، ئه‌گه‌ر به چه‌ك هاوكاریی ئۆكراینا بكه‌ن له‌وانیش ده‌دات“.
د. خۆشه‌وی مه‌لا ئیبراهیم، گوتیشی: ”ئاكامی شه‌ڕی ئۆكراینا خراپ ده‌بێت، ره‌نگه ئابلووقه‌ی ئابووری به‌سه‌ر رووسیادا بسه‌پێنن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی درێژخایه‌نی ده‌بێت، خه‌ڵك له رووسیا پێی وایه ئه‌و شه‌ڕه زوو ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام ته‌واو نابێت، ئەزموونمان له ئابلووقه‌ی ئابووریدا هه‌یه، كە ئاكامەكەی خراپه“.
نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له رووسیا ئه‌وه‌شی خسته روو: ”راپرسییه‌ك كراوه، له %55ی خەڵكی رووسیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ئه‌م پرسه به شه‌ڕ یه‌كلا بكرێته‌وه، قۆناغی دووه‌می شەڕه‌كه چوونه‌ناوه‌وه‌ی رووسیایه بۆ ناو خاكی ئۆكراینا، ئه‌گه‌ر سوپای ئۆكراینا شەڕ نه‌كات، ئه‌و كاته رووسیا ده‌توانێت به‌ئاسانتر ئۆكراینا داگیر بكات، رووسیا مه‌به‌ستیه‌تی ئۆكراینا له دەریا و لە هه‌رێمی قرم داببڕێت و بیخاته سه‌ر خۆی، تا ئێستاش زۆربه‌ی شاره‌كان فڕۆكه‌خانه و بارەگای سه‌ربازی لە ئۆكراینا كراونەته ئامانج و رووسیا دەیەوێ ژێرخانی سوپای ئۆكراینا له‌ناو ببات“.
د. خۆشه‌وی مه‌لا ئیبراهیم، ئه‌وه‌شی خسته روو: ”هه‌موومان چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین، كه ئایا رووسیا هێرشی زه‌مینی ده‌ست پێ ده‌كات یان نا؟ چونكه هه‌ر ئێستا پۆتین داوای له سوپای ئۆكراینا كردووه كه شه‌ڕ نه‌كه‌ن و بچنه‌وه ماڵی خۆیان، ئه‌مه‌ش واته رووسیا نیه‌تی گرتنی ئۆكراینای هەیە“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
