وەزیرێ پەروەردێ ژڤانێ دەستپێکرنا سالا نوو يا خووندنێ راگەهاند
باسنيوز:
دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی دووسەد قوتابخانەی ڕاگەیاند.
لەلایەن خۆیەوە د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی ڕۆژەکەدا گوتی: نۆژەنکردنەوەی دووسەد قوتابخانە لە کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیەکی پیرۆزو مەزنە. کە هاوکاری ئێمە دەبێت لە چارەسەری بەشێ لە گرفتی بینای خوێندن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە بەڕێوەبەرایەتییەگشتییەکانی پەروەردە دەرخستەی بیناکانی خوێندنیان ئامادەکردووە کە پێویسە نۆژەن بکرێتەوە. بۆیە ئەم پڕۆژەیە کە دووسەد قوتابخانە نۆژەن دەکرێنەوە، بەسەر هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی پەروەردەکانی کوردستان دابەش کراون. بۆ ئەم پڕۆژەیە بەگشتی بۆ هەر قوتابخانەیەک ١٠ هەزار دۆلار دانراوە، و کۆی گشتی پڕۆژەکان دوو ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە بەرنامەمان هەیە تا کۆتایی تەمەنی ئەم کابینەیە شوێنی خوێندنی سەد هەزەر قوتابی بکەینەوە، بە دیاریکراویش لە١٥/٧/٢٠١٩ تاوەکو ١٥/٧/٠٢٢ لە سێ ساڵی تەمەنی کابینەی نۆیەم ٦٣٥ قوتابخانە نۆژەنکراوتەوەو ٥٧ باخچەو قوتابخانەی تازەش دروستکراون.
هەروەها وەزیری پەروەردە ئەوەشی خستە روو کە ١٣ی٩ یەکەم ڕۆژی دەوامی قوتابخانەیە لە هەرێمی کوردستان.
لەلایەن خۆشیەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر باسی لەوەکرد کە لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان ٥٠ قوتابخانەی هەولێر دەگرێتەوەو ئێستاش لە ڕێگەی وەبەرهێنەرانەوە حەوت قوتابخانە دروست دەکرێن.
لەبارەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەش کە دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجامی دەدات، موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگاکە گوتی: نۆژەنکردنەوەی دووسەد قوتابخانە لە کوردستان لە ڕێگەی ئۆفیسەکانی دەزگاکە جێبەجێ دەکرێت کە ئەوەش بەشێکە لە پڕۆژەی پێشتری پشتیوانی بۆ کەرتی پەروەردە، چونکە پێشتر ١٨٠ قوتابخانەمان نۆژەن کردۆتەوەو زیاتر لە پێنج هەزار قوتابیش لە پڕۆژەی ئازیزان پشتیوانی کراون بۆ بەردەوام بوون لە پرۆسەی خوێند.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
