شبكة لالش الاعلامية

بڕیاره‌كا گرنگ دبەرژەوەنديا وه‌لاتيان دا هاته‌ دان 

بڕیاره‌كا گرنگ دبەرژەوەنديا وه‌لاتيان دا هاته‌ دان 

باسنيوز:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی گرنگی لەبارەی لێخۆشبوون کە چەند قەرزێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 20/8/2022، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: “وەکوو هەوڵێک بۆ ئاسانکاری لە دانەوەی قەرزەکانی هاووڵاتییان لە پێشینەکانی خانووبەرە، سندوقی نیشتەجێبوون، هاوسەرگیری، قەرزی بچووك، کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان داشکاندنی ١٥%ی بۆ تەواوی ئەو قەرزانە و لێخۆشبوونی تەواو بۆ سزاکانی دانەوەی پێشینەکانی دەکرێت”.

ئەوەش خراوەتە روو: “لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە داشکاندنی رێژەی 15% بۆ پابەندە داراییەکان بەردەوام دەبێت لە بواری شارەوانییەکان و گەشتوگوزار و ئاودا”.

ئاماژە بەوەش دراوە کە سزای دارایی دواکەوتنی قەرزی پارەی بەشدارییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەڵدەگیرێت، ئەگەر خاوەنکار پارەی کەڵەکەبووی بەشداربووان بە یەکجار و بەشێوەی نەختی بدات”.

هەروەها روونیشکراوەتەوە: “لە هەمان کاتدا لێخۆشبوونی تەواوی سزای دواکەوتن و سوود لەسەر باج و رەسمی کەڵەکەبووەکان وەرناگیرێت، بەمەرجێک ئەو هاووڵاتییە تەواوی باج و رەسمی کەڵەکەبووەکە بداتەوە”.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری راشیگەیاندووە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو داشکاندنە تاوە 20ی ئەیلولی ئەمساڵ دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ ل گەل بالیۆزێ قەتەر کۆمبوو

Lalish Duhok

هێلێن ئه‌سمانی یێن نه‌مسا ده‌ستپێكرنا گه‌شتێن خوه‌ د گه‌ل هه‌ولێرێ دا راگه‌هاند

Lalish Duhok

وەزارەتى پلاندانانى عێراق: هەڵاوسان بەراورد بە سەرەتاى ئەمساڵ 0.4٪ کەمیکردووە

Lalish Duhok