شبكة لالش الاعلامية

روونكرنه‌ك ژ وه‌زاره‌تا په‌ترۆلا عیراقێ ل دۆر هنارده‌كرنا په‌ترۆلا هه‌رێما كوردستانێ

روونكرنه‌ك ژ وه‌زاره‌تا په‌ترۆلا عیراقێ ل دۆر هنارده‌كرنا په‌ترۆلا هه‌رێما كوردستانێ

باسنيوز:

وەزارەتی نەوتی عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2/4/2023، وەزارەتی نەوتی عێراق، لە روونکردنەوەیەکدا پەرۆشی حکوومەتی فیدراڵی دووپاتکردەوە بۆ خێراکردنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، هەروەها نزیککردنەوەی تێڕوانینەکان بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتی.

هەروەها وەزارەتی نەوت لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا جەختی لەسەر هەنگاونان بەرەو گەیشتن بە رێککەوتن لەبارەی دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە، دواتریش لەبارەی پرسە تەکنیکییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆ دەکرێت.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی هیوادارە، لە ژێر ڕۆشنایی کەشوهەوای ئەرێنی و لێکتێگەیشتنە دوو قۆڵییەکان، بگەنە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی بەمزووانە هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

داعش ژهه‌ر خێزانه‌كا مووسلێ كه‌سه‌كى دبه‌ت

Lalish Duhok

ئەڤ سالە کارەبا نشتیمانی ژلایێ کەرتێ تایبەت ڤە دێ ھێتە ب رێڤەبرن

Lalish Duhok

نه‌ته‌وه‌یێن ئێکگرتی دێ سەنتەرەکێ دی یێ چارەسەری و پشتەڤانیکرنا ژنان ل ھەرێمێ دابمەزرینیت

Lalish Duhok