شبكة لالش الاعلامية

فراکسیۆنا پارتی: ئەرکێ مە بدوماهی هاتیە و مووچەیێ پەرلەمانتاریێ رەت دکەین

فراکسیۆنا پارتی: ئەرکێ مە بدوماهی هاتیە و مووچەیێ پەرلەمانتاریێ رەت دکەین

رووداو دیجیتاڵ

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، “ئەرکی پەرلەمانیمان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێهێنا.”

فراکسیۆنی پارتی 45 کورسی لە پەرلەمانی کوردستان هەیە. زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتی، لە 01-06-2023ـەوە مووچەی پەرلەمانتارییان رەتکردووەتەوە و داوایان کردووە رێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ راگرتنی مووچەی فراکسیۆنەکە.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی باسی لەوە کرد ئەوان خوازیاری ئەوە نەبوون کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت، بەڵام بەهۆی ئەو ناکۆکییانەی کە لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن لەسەر پرسی کۆمیسیۆن هەبوون، “بە ناچاری دەستمان برد بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان، دواتر جارێکی دیکە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان هەوڵماندا هەمواری یاسای هەڵبژاردن بکەینەوە بەو خواستەی کە ئەوان دەیانەوێت، هەوڵماندا کۆمیسیۆنێک کارا بکەینەوە بەو خواستەی کە دەیانەوێت، [بەڵام] ناگەڕێینەوە سەر ئەو باسە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكومه‌تێ كرێیا ئاڤا ڤه‌خوارنێ كێمكر

Lalish Duhok

ئەمریكا پێشنیارا دروستكرنا هێله‌كا ئه‌منی ل عه‌فرین دكت

Lalish Duhok

سمینارەک ل دۆر (رۆلێ قارەمانەنەیێ دەڤەرا شنگالێ د شۆرەشا گولانێ دە) ب هەلکەفتا یۆبیلا زێڕین یا شۆڕەشا گولانێ هاتە پێشکێشرن.

karwanhaji