شبكة لالش الاعلامية

ده‌سته‌یا ئاماران : 7.4 ملیۆن كه‌س ل هه‌رێما كوردستانێ دژین

ده‌سته‌یا ئاماران : 7.4 ملیۆن كه‌س ل هه‌رێما كوردستانێ دژین

رووادو دیجیتاڵ

بەگوێرەی دوایین خەمڵاندنی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، حەوت ملیۆن و 426 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان دەژین. ژمارەی دانیشتووانی عێراقیش لە سێ ساڵی رابردوودا سێ ملیۆن کەس زیادی کردووە.

سیروان محەممەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بە تۆری میدیایی رووداوی راگەیاند: “بە پێی خەمڵاندنێک کە لەلایەن دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان کراوە، پێشبینی دەکەین تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بگاتە 6 ملیۆن و 550 هەزار کەس، جگە لە ژمارەی ئاوارە و پەنابەران”.

سەبارەت بە ژمارەی ئێستای دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، سیروان محەممەد گوتی: “ئێستا نزیکەی حەوت ملیۆن و 426 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان دەژین، کە 660 هەزار ئاوارە و 266 هەزاریان پەنابەرن”.

سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، لەبارەی بە داتای تەواوی دانیشتووانیش گوتی: “تاوەکو سەرژمێریی لە عێراق نەکرێت، ناتوانین داتای تەواو بڵاوبکەینەوە، ئەوەی کە ئێستا هەیە تەنیا خەمڵاندنێکە لەلایەن دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان کراوە.”

بەگوێرەی ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەر تایبەت بە داتا و سەرژمێری، عێراق لەسەر ئاستی جیهاندا لە پلەی 36 دێت لە رووی زۆری ژمارەی دانیشتووانەوە، ژمارەی دانیشتووانی عێراق بە گوێرەی ماڵپەڕەکە گەیشتووەتە زیاتر لە 43 ملیۆن کەس، لە کاتێکدا ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی 2020دا گەیشتبووە زیاتر لە 40 ملیۆن و 222 هەزار کەس بووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژ داكبوویێن 2004ێ و 2005ێ دشێن كارتێن بایۆمه‌ترى بۆ هه‌لبژارتنان دروست بكه‌ن

Lalish Duhok

به‌رپرسێن راگه‌هاندنا تایی و نڤیسینگه‌هێن بنگه‌هێ لالش به‌شداری خۆله‌كا سۆشیال میدیایێ بوون

Lalish Duhok

240 هزار پەنابەرێن رۆژئاڤایێ كوردستانێ ل هه‌رێما كوردستانێ هەنە

Lalish Duhok