شبكة لالش الاعلامية

مەسرور بارزانی و وەزیرێ دەرڤه‌يێ نەمسا کێشەيێن دناڤبه‌را هەولێر و بەغدا گۆتۆبێژكرن  

مەسرور بارزانی و وەزیرێ دەرڤه‌يێ نەمسا کێشەيێن دناڤبه‌را هەولێر و بەغدا گۆتۆبێژكرن  

باسنيوز:
ئەمڕۆ چوارشەممە 13/9/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەلکساندەر شالنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا (ئۆستریا) کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی حکوومەت و خەڵکی نەمسای کرد بۆ پشتگیریی خەڵکی کوردستان لە قۆناخە جیاوازەکاندا، خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ نەمسا لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

وەزیری دەرەوەی نەمسا ئاماژەی بەوەدا: “هاتنمان بۆ هەرێمی کوردستان بۆ جەختکردنەوەیە لە سەر دۆستایەتیمان لەگەڵ خەڵکی کوردستان و بۆ برەودانە بە پەیوەندیی لەمێژینەمان.”

تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی و گرنگیی پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و پێویستیی بەهێزکردن و پتەوکردنی سیستەمی فیدراڵی لە عێراق و سوود وەرگرتن لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی فیدرالیزم لە جیهان و ئەورووپا و لەنێویشیاندا نەمسا کردەوە.

ڕووبەڕووبوونەوە کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا لە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نه‌جمه‌دین كه‌ریم: تنێ خه‌لكێ كه‌ركووكێ مافێ بریاردانێ ل سه‌ر چاره‌نڤیسێ خوه‌ هه‌یه‌

Lalish Duhok

حکوومەتا فلاندەرز بوودجەیەك بۆ هاريکاريكرنا هەرێما کوردستانێ تەرخانكر 

Lalish Duhok

وەزارەتا ساخله‌ميێ: كێشه‌ ل ڤاكسینا ل هەرێما كوردستانێ دئێته‌ بكارئينان نينه‌

Lalish Duhok