شبكة لالش الاعلامية

دەستەيا گەشتوگۆزارێ: ١٥% گەشتیار ل وەرزێ زڤستانێ دئێنە ھەرێما کوردستانێ

دەستەيا گەشتوگۆزارێ: ١٥% گەشتیار ل وەرزێ زڤستانێ دئێنە ھەرێما کوردستانێ
ھەولێر _KDP.info_

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان گوتی: بەھۆی ھاتنی بەفر لەناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان چەندین چالاکی جۆراوجۆر بۆ ڕاکێشانی گەشتیار ئەنجام دەدرێن، بۆیە ئێستا لەکۆی ئەو گەشتیارانەی ساڵانە دێنە ھەرێمی کوردستان ١٥%ی گەشتیاری زستانەن.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، ئیبراھیم عەبدولمەجید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بێگومان لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستان و سپیپۆشبوونی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان گەشتیارێکی زیاتر ڕوو لە وڵاتەکەمان دەکەن بۆ ناوچە گەشتیاریەکان، ئێمەش لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی خۆمان لەو ناوچانەی بەفر ببارێت چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەین، لە چیای کۆرەک و حەسەن بەگ و پێنجوێن و لە دھۆک، بۆ ئەوەی سەرنجی گەشتیاران ڕابکێشین، بۆیە ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە بەردەوام ڕێژەی گەشتیار لە زیادبوون دایە و ١٥%ی گەشتیارانمان لە وەرزی زستان دێنە ھەرێمی کوردستان.
ئیبراھیم عەبدولمەجید گوتیشی: ھاتنی ڕێژەی گەشتیاران لە وەرزی زستان زیاتر وابەستەیە بە کەش و ھەوا، ئەگەر بەفر ببارێت بەڕێژەیەکی زۆر بۆ ئەنجامدانی چالاکی گەشتیاری زیاتر دێت، بۆیە فۆکسی ئێمە لەسەر ئەوەیە چالاکی زیاتر ئەنجامبدەین بۆ ئەوەی گەشتیاری زیاتر ڕاکێشین بۆ ھەرێمی کوردستان، بۆیە لە زۆرینەی ناوچەکان چالاکیمان دەبێت و ئێستاش بەردەوام گەشتیار ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

به‌ربژێرا ئێزدى وشيان خودێدا په‌يامه‌كا پيرۆزباهيێ به‌لاڤكر

Lalish Duhok

ل سێ رۆژێن جه‌ژنا نه‌ورۆزێ 18 كه‌سان گیانێ خوه‌ ژ ده‌ست دایه‌

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا دارایی ل سه‌ر موچێ هه‌يڤا چار راگه‌هاندنه‌ك به‌لاڤكر

Lalish Duhok