شبكة لالش الاعلامية

“هه‌يڤا بێت فەرمانبەرێن دھۆك و سلێمانی دێ بنە خودانێ ھەژمارا من”

“هه‌يڤا بێت فەرمانبەرێن دھۆك و سلێمانی دێ بنە خودانێ ھەژمارا من”
بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: مانگی شوباتی داھاتوو پرۆسەی ھەژماری من لە ھەردوو پارێزگای دھۆک و سلێمانی بەڕێوەدەچێت و مۆڵەتی کردنەوەی بانکی نیشتمانیش دەرچووە و دەست بە ڕێکارەکانی کردنەوەی بانکەکە دەکرێت.

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بەپێی پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی ھەژماری من، بڕیارە لە مانگی شوباتی داھاتوو پرۆسەی ھەژماری من لە ھەردوو پارێزگای دھۆک و سلێمانی بەڕێوەبچێت، ھەموو فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەردوو پارێزگاکە دەتوانن ببنە خاوەنی ھەژماری من، چونکە لە ھەولێر کۆتایی ھاتووە و لە سلێمانی و دھۆکیش پرۆسەکە لە مانگی داھاتوو بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان دەشڵێت: ھەر لە مانگی شوباتی داھاتوو ھەژماری من بۆ ھەموو خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، لە ھەولێریش تەنیا تا ئێستا فەرمانبەران بوونەتە خاوەنی ھەژماری من و خانەنشینان لە ھەموو ھەرێمی کوردستان مانگی داھاتوو دەست بە دروستکردنی ھەژماری من دەکەن.
لەبارەی دامەزراندنی بانکی نیشتمانی مەولود سابیر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: دامەزراندنی بانکی نیشتمانی ھەنگاوێکی گرینگە و مۆڵەتی دامەزراندن و کردنەوەی بانکی نیشتمانی لە بەغداوە دەرچووە، ئێستا مۆڵەتەکەمان گەیشتووەتە دەست، دەست بە ڕێکارەکانی دیکەی دوای مۆڵەت دەکرێت بۆ کردنەوەی بانکی نیشتمانی لە ھەرێمی کوردستان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سێ سال ب سه‌ر پێكئینانا كابینا نه‌هێ یا حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ دا ده‌ربازبوون

Lalish Duhok

ئاڤەدانكرنا ده‌ڤه‌رێن زيان لێكه‌فتيێن عێراقێ 10 سال دڤێن  

Lalish Duhok

بۆ ئاسانكرنا پركرنا فۆڕما وانه‌بێژيێ چه‌ند بریار دئێنه‌ دان

Lalish Duhok