شبكة لالش الاعلامية

نوونەرێ سەرۆك بارزانی گەهشتە مۆسكۆ

نوونەرImageThumbێ سەرۆك بارزانی گەهشتە مۆسكۆ

مۆسكۆ-KDP.info-

لەسەر بانگهێشتی فەرمیی پارتی ڕووسیای یەكگرتووی فەرمانڕەوا و، بۆ بەستنی كۆنگرەی (15)ـی پارتەكەیان، بانگهێشتێكی تایبەت ئاڕاستەی سەرۆك (مەسعوود بارزانی) كرا و، نوێنەری (سەرۆك بارزانی)ـیش گەییشتە مۆسكۆی پایتەختی ڕووسیا.

بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان (هێمن هەورامی) كە نوێنەرایەتیی سەرۆك (مەسعوود بارزانی) دەكات بۆ بانگهێشتەكەی پارتی ڕووسیای یەكگرتوو و شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، تاكە شاندی كوردییە كە بە فەرمی بانگهێشت كراوە.

دوێنێ 26/6/2016 وەك یەكەم كاری كۆنگرەكە، مێزگردێك بۆ شاندە بەشداربووە بیانییەكان بەسترا كە لە 30 حزبی وڵاتانی جیهان لەگەڵ سەركردایەتیی پارتی ڕووسیای یەكگرتوو پێك هاتبوو، (هەورامی)ـیش كە نوێنەرایەتیی سەرۆكی حزبەكەی دەكات، لەو مێزگردەدا بەشدار بوو.

مەبەست لە دانیشتن لە دەوری ئەم مێزگردەدا، قسەكردنە لەسەر ئاستەنگ و دەرفەتەكانی ناو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە (2016)ـدا و، هەروەها كۆمەڵێك پرسی پەیوەندیدار بە ڕەوشی سیاسی و سەقامگیریی گۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە خرایە بەرباس و گفتوگۆوە.

لە پەراوێزی ئەو مێزگردەدا، (هێمن هەورامی) چەندین دیدار و گفتوگۆی لەگەڵ شاندە بەشداربووەكانی نێو كۆنگرەكە ئەنجام دا، كە پێك هاتبوون لە حزبەكانی (ڤێتنام ـ بولگاریا ـ ئیتاڵیا ـ ژاپۆن ـ چین ـ كەمبۆدیا و لاوانی پارتی ڕووسیای یەكگرتوو) كە پەیام و ستراتیژییەتی پارتی و (سەرۆك بارزانی) بۆ داهاتووی كوردستان و ناوچەكەی گەیاندە شاندە ناوبراوەكان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كۆمسیۆن: مه‌هه‌كێ ل پێش هه‌لبژارتنێن ئیراقێ بانگه‌شه‌ دێ ده‌ست پێكه‌ت

Lalish Duhok

پارتی و گۆڕان: گه‌له‌ك خالێن هه‌ڤپشك د به‌رنامه‌یێ مه‌ دانه‌

Lalish Duhok

ئه‌مريكا دێ ئيرانێ كه‌ته‌ بيابان و50 مليۆن وه‌لاتى دێ ئاواره‌ بن

Lalish Duhok