نیڤ ملیۆن زارۆكێن عێراقێ كار دكن
باسنيۆز:
ڕێكخراوی نەتەوەی یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (یونسێف) ڕایگەیاند زیاتر لە نیو ملیۆن منداڵی عێراقی كار دەكەن و بەو هۆیەوە وازیان لە قوتابخانە هێناوە، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەژاری و توندوتیژی و ئاوارەبوون لە وڵاتەكە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی یونسێف، لەوەتی ساڵی 1990ەوە ڕێژەی منداڵانی كاركەر لە عێراق دووهێندە زیادی كردووە و گەیشتووەتە 575 هەزار منداڵی كاركەر. ئەمەش دوای دەستپێكردنی شەڕەكانی كەنداوی یەكەم و داگیركاری ئەمەریكا لە 2003دا.
عەلی حسێن منداڵێكی تەمەنی 12 ساڵە و لە كارگەیەكی ئاسنی بەغدا كار دەكات، ئەوها بۆ پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) قسە دەكات “من حەزم لە خوێندن بوو، بۆیە پێشتر نیوەی رۆژ دەچوومە قوتابخانە و نیوەكەی تر دەچومە كاركردن، بەڵام لەبەر ئەوەی موچەكەم زۆر كەم بوو، بەشی خێزانەكەی نەدەكردین، ناچار بووم وازم لە قوتابخانە هێنا و ئێستە تەواوی رۆژەكان كار دەكەم”.
عەلی دەڵێ “خۆزگە دەتوانم رۆژەك بگەڕێمەوە قوتابخانەكەم و بەهاوڕێكانم شاد ببمەوە و دەست بكەمەوە بەخوێندن، تەنها ئەگەر بگەڕێمەوە قوتابخانە دڵم خۆش دەبێ”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
