ئەمریكا:هەرێما كوردستانێ تەنها نینه و پالپشتيا هێزێن پێشمەرگەى دێ كهين ![]()
هەولێر -KDP.info-
شاندێکی کوسنوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر ڕایانگەیاند کە هەرێمی کوردستان تەنیا نییە و ئەمەریکا پاڵپشتی هەرێم و پێشمەرگە دەکات چونکە پێشمەرگە شکستی بە داعش برد.
ئەمڕۆ ١١/٧/٢٠١٦ بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە و ئەندامی سەركردایەتیی پارتی هێمن هەورامی، پێشوازی لە شاندێكی ئەمریكایی كرد لە هەولێر كە پێك هاتبوون لە (رۆی پێرین) جێگری سەركونسوڵی ئەمریكا و (ستیڤن فێینێرك) بەرپرسی بەشی سیاسیی كونسوڵخانە و (ڕۆناڵد مینێز) بەرپرسی بەشی سەربازییان كرد.
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە بە ناوی سەركردایەتی پارتییەوە سپاسی گەلی ئەمریكا و حكوومەتی ئەمریكا كرد، كە لە سەرەتای شەڕی داعشەوە هاوكاری و پاڵپشتی حكوومەتی هەێم و هێزی پێشمەرگە بوونە. هەورامی بەشێكی دیكەی قسەكانیدا دیدگای پارتی دیموكراتی كوردستانی خستە ڕوو لەسەر ڕەوشی سیاسی و سەقامگیریی ناوچەكە و هەرێمی كوردستان؛ هەورامی ڕایگەیاند كە كاتی بڕیاردان هاتووە و گەلی كورد سەرپشكە لە بڕیارداندا و سەركردایەتیی هەرێمی كوردستانیش ڕێز لەو بڕیارە دەگرن، ئەمەشی بە مافی گەلێك زانی كە چەندەها ساڵە قوربانی بۆ ئازادییەكانی دەدات و ئێشتاش هێزەكەی كە هێزی پێشمەرگەی كوردستانە هێزێكە كە تیرۆری چاوترسێن كردووە و لە نێو ئەو هاوپەیمانەتییە نێودەوڵەتییەدا، هێزێكی بەبڕشتی شکستی تیرۆرە.
(ڕۆی پێرین) جێگری سەركونسوڵی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان سوپاسی گەلی كورد و هێزی پێشمەرگەی كرد بۆ ئەو خۆڕاگرییە و قارەمانەتییەی دەیکەن؛ هەر لەو سۆنگەشەوە پێرین ڕایگەیاند كە هەرێمی كوردستان تەنها نییە و ئەمریكا وەك هاوپەیمانێكی نزیكی خۆی سەیری دەكات و “هەموو هاوكاری و پاڵپشتییەكی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تێرۆریستانی داعش”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
