شبكة لالش الاعلامية

ل ئه‌نبارێ 14 تیرۆرستێن داعشێ هاتنه‌ كوشتن

ل ئه‌نبارێ 14 تیرۆرستێن داعشێ هاتنه‌ كوشتن 620X339102491_القوات_العراقية

كوردستان تيڤى

سوپای عێراق و چه‌كدارانی سوننه‌، هێرشیان كرده‌ سه‌ر دوا شوێنی رێكخراوی تیرۆریستانی داعش له‌ رۆژئاوای هیتی سه‌ربه‌ پارێزگای ئه‌نبار. هاوكات فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ چڕی ئامانج و شوێنی تیرۆریستانی داعشیان له‌ رۆژهه‌ڵات و باكووری رومادی بۆردومان كرد.

ئه‌فسه‌ر له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار، عه‌قید وه‌لید دلێمی رایگه‌یاند؛ سوپا و چه‌كدارانی سوننه‌ ده‌ستیان كرد به‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی دۆلاب كه‌ دوا شوێنی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌ له‌ رۆژئاوای هیت.

له‌ لێدوانێكدا دلێمی گوتی: به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێزه‌كانی سوپا و چه‌كدارانی سوننه‌ به‌پشتیوانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و عێراق له‌ سێ‌ میحوه‌ره‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی دۆلاب له‌ رۆژئاوای هیت ده‌ست پێكرد.

به‌ گوته‌ی فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كه‌، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی دۆلاب زۆر گرنكه‌، به‌و پێیه‌ی كه‌ دوا شوێنی تیرۆریستانی داعشه‌ له‌ رۆژئاوای هیت و تیرۆریستانی داعش بۆ بۆردومانكردنی ناوه‌ندی هیت به‌كاری ده‌هێنن و سه‌رباری ئه‌وه‌یش، تیرۆریستان له‌و ناوچه‌یه‌وه‌ هێرشیان ده‌كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌منی. هاوكات فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار، لیوا روكن ئیسماعیل مه‌حلاوی رایگه‌یاند فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌چڕی بۆردومانی شوێنێكی رێكخراوی تیرۆریستانی داعشیان كرد له‌ ناوچه‌ی مه‌لاحمه‌ رۆژهه‌ڵاتی رومادی كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ وێران كرا و ده‌ تیرۆریست كوژران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بارزانی: ھەرێم نەشێت ل ھەمبەر پاشەرۆژا مووسلێ تەماشەکار بیت

Lalish Duhok

حكومەتا هەرێما كوردستانێ پیرۆزباهيێ ل سه‌رۆكێ نوويێ ئه‌مریكا دكت

Lalish Duhok

سەندیکا رۆژنامەڤانێن کوردستانێ: ل کوردستانێ تا رادەیەکێ باش ئازادیيا رۆژنامەڤانيێ هەیە

Lalish Duhok