ههڤپەیمانان خۆلهك بۆ راهێنانكرنا پێشمەرگەى ڤهكر![]()
تۆرا لالش يا راگههاندنێ
ئەمڕِۆ بۆ یەكەمین جار خولی ڕاهێنانی ئۆپەراسیۆنی زانیاری دەستی پێ كرد و، راهێنەرانی هاوپەیمانانیش خولێك بۆ راهێنانی پێشمەرگە دەكەنەوە.
(هەڵگورد حیكمەت)، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ بۆ یەكەم جار راهێنەرانی هاوپەیمانان دەستیان كرد بە ڕاهێنانی ئۆپەراسیۆنی زانیاری كە تا ئێستا بە بەردەوامی مەشق و راهێنان لە بوارە جۆراوجۆرە سەربازییەكاندا بە هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن، راهێنانەكانیش تایبەتن بە بوارە جیاجیاكانی راگەیاندن و شەڕی دەروونی و، دەستیان كرد بە ڕاهینانی(٤٠) ئەفسەر و كارمەندی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ میدیایی سەربازی.”
(حیكمەت) گوتیشی: “ئێمە بەردەوام لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەوڵی كردنەوەی خولێكی لەم جۆرەدا بووین، هاوپەیمانان توانیویانە لە زۆربەی بوارە جیاجیاكانی دیكەی سەربازی مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە بكەن، بەڵام لە بواری میدیایی سەربازیدا ئەمە یەكەمین هەوڵە.”
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵیت: “مەبەستی سەرەكی لەم خولە ئەوەیە، كادیری راگەیاندن لە وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان پێ بگەیێندرێن و بە ئاڕاستەیەكی نوێ و زیرەكانە كار بكەن.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
