30 چه‌كدارێن داعشێ ل حه‌ويجه هاتن كوشتن
K24 – هه‌ولێر:
30 چه‌كداری داعش به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌وه، له قه‌زای حه‌ویجه‌ی باشوری ڕۆژئاوای كه‌ركوك كوژران.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاندووه” به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌كانی فیدراڵی، فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراقی، وه‌رشه‌یه‌كی بۆمب دروستكردنیان له قه‌زای حه‌ویجه بۆردوومان كردووه، به‌و هۆیه‌وه بنكه‌كه خاپور كراوه و له نزیك ئه‌و بنكه‌یه‌ش “12” ئه‌ندامی داعش كوژراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه” كه باره‌گایه‌كی دیكه‌ی داعش له ناحیه‌ی “ڕیاز” كراوه‌ته ئامانج و به‌و هۆیه‌وه “4” چه‌كدار كوژراون و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان تێكشكێنراوه، جگه له‌وه‌ش “4” چه‌كداری دیكه كه له وه‌رشه‌یه‌كی بۆمب دروستكردن هه‌ڵاتوون، كراونه‌ته ئامانج و كوژراون.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانه‌وه، كارگه‌یه‌كی دروستكردنی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی خاپور كراوه و نزیكه‌ی “10” كه‌س له‌و كارگه‌یه‌دا كوژراوون، كه تێكڕا 30 چه‌كدار به‌و بۆردوومانانه كوژراون كه كه‌سانی دیار و به‌رپرس بوون له‌ناو داعشدا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
