وەزیرێ ناڤخۆيا ئهلمانيا:هێرشبهرێ سەر شەمەندەفەرێ ل ژێر کاریگەریا بانگەشەيا داعشێ دا بوو
ZNA- هەولێر
وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا، توماس دێمزێزیر، رۆژی چوارشەممە گوتی: ئەو گنجەی رۆژی سێشەممە لە باشووری ئەڵمانیا بە چەقۆ و تەور هێرشی کردە سەر دانیشتوانی نێو شەمەندەفەرێک، ئەندامی گروپی داعش نەبووە.
توماس دێمزێزیر، گوتی: ئەو گەنجە تەنیا لە ژێر کاریگەریی بانگشەی داعشدا بووە.
رۆژی سێ شەممە، لایەنگرانی داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی هێرشبەرەکەیان لە تۆڕی ئینترنێتدا بڵاوکردەوە کە کوڕە گەنجەکە هەڕەشەی کاری تیرۆریستی لە ئەڵمانیا دەکات، بەڵام وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا دەڵێ، هیچ بەڵگەیەک لەبەردەست نییە بیسەلمێنێت هێرشبەرەکەی فەرمانی راستەوخی لەگروپی حکوومەتی ئیسلامی وەرگرتبێت.
میدیای ئەڵمانی، رۆژی چوارشەممە رایانگەیاندبوو: ئەم هێرشبەرە وەک پەناخوازی ئەفغانی ناوی نووسرابوو، بەڵام ئەوبەڵگانەی لە ژوورەکەیدا دۆزراونەتەوە پێشان دەدەن رەنگە ئەو هاووڵاتیی پاکستانی بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
