
هه‌تا نۆكه مووچێ خانه‌نشینێن چووينه ناڤ داعشێ دئێته خه‌رجكرن
باسنيۆز:
پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی دارایی، ئاشكرای ده‌كات، تا ئێستاش به شێوه‌یه‌كی نایاسایی مووچه‌ی به‌شێك له خانه‌نشینان خه‌رج ده‌كرێت، هه‌روه‌ها مووچه ده‌درێته كه‌سانێك ئێستا له نێو رێكخراوی داعش، ئه‌ندامن.
راگه‌یندراوێكی پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ئاشكرای ده‌كات :” له رێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وتووه، كه تائێستاش مووچه‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی چوونه‌ته ریزه‌كانی داعشه‌وه، خه‌رج ده‌كرێت”.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه هاوكات مووچه‌ی ئه‌وانه‌ش نه‌بڕدراوه، كه مه‌رجه‌كانی خانه‌نشینكردن نایانگرێته‌وه، وه‌ك خه‌رجكردنی مووچه‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی له ژیاندا نه‌ماون یا مووچه‌ی ئه‌و بێوه‌ژنانه‌ی كه دووباره‌ی چوونه‌ته ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه ” به‌شێك له‌و مووچانه له ساڵی 2010ـه‌وه تائێستا خه‌رج ده‌كرێت”.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، وه‌زاره‌تی دارایی و نووسینگه‌ی پشكنه‌ری گشتی، رێكاری به‌په‌له‌یان گرته‌به‌ر بۆ بڕینی ئه‌و مووچانه و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاساییش به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچییان كردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
