شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا ساخله‌ميێ ته‌نه‌كا دى يا هاريكارييان رەوانەی قامشلۆ كر

وەزارەتا ساخله‌ميێ ته‌نه‌كا دى يا هاريكارييان رەوانەی قامشلۆ كر

رووداو- ھەولێر234295Image1

تۆنێکی دیکە دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە هەرێمی كوردستانەوە گەیشتە رۆژئاوای کوردستان.

رۆژی پێنجشەممە 28-7-2016 تۆنێک دەرمان و پێداویستی پزیشکی سەرەتایی وەکو بەشی دووەمی ھاوکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان گەیشتە رۆژئاوای کوردستان بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی تەقینەوەکە خوێناوییەكەی قامشلۆ.

پێشەوا پەھلەوی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا تۆنێک دەرمان و یارمەتی پزیشکی سەرەتایی لە دەروازەی پێشابوور- سێمێلکا گەیشتە رۆژئاوای کوردستان بۆ چارەسەرکردنی بە پەلەی بریندارەکانی تەقینەوەکانی قامشلۆ.

رۆژی چوارشەممە 27-7-2016 دوو تەقینەوە لە گەڕەکی غەربی قامشلۆ روویاندا و بەپێی سەرچاوەکانی رووداو تاوەکو ئێستا بەھۆی تەقینەوەکان 62 کەس شەھیدبوون و زیاتر لە 176 کەسی دیکەش برینداربوونە.

تەقینەوەکان گەڕەکی غەرب-یان کردووەتە ئامانج، کە زۆربەی وەزارەتەکانی رۆژئاوای کوردستان و فەرمانگە و نووسینگەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYDی لێن.

دوای تەقینەوەكان مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە تووندی ئیدانەی تەقینەوەکەی کردو داوای لە پارێزگای دھۆک کرد بە زووترین کات ھاوکاری و یارمەتی پزیشکی بۆ رۆژئاوا رەوانە بکەن.

دوای پەیامەکە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، رۆژی یەكەم چوار تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی رەوانەی قامشلۆ كران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل جزیرێ 66 شه‌رڤان و 213 سڤیل هاتنه‌ كوشتن

Lalish Duhok

سەرۆک وەزیرێن ھەرێما فلاندەرز نامەیەکا نه‌رازایبوونێ ئاراستەی حکوومەتا عێراقێ کر

Lalish Duhok

رێڤه‌به‌رێ گشتیێ بەنداڤان: مەترسی لسەر هەرێما كوردستانێ نینە

Lalish Duhok