سه‌رۆکێ ھه‌رێمێ و سه‌رۆکێ کوتله‌يا موته‌حیدون ل په‌رله‌مانێ عێراقێ بارودۆخی مووسلێ به‌حسكرن
ZNA- هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ “مه‌سعود بارزانی” سه‌رۆکى ھه‌رێمی کوردستان پێشوازی له “ئوسامه نوجه‌یفی” سه‌رۆکی کوتله‌ی موته‌حیدون له پارله‌مانی عێراق کرد.
له دیداره‌که‌دا سه‌رۆکی کوتله‌ی موته‌حیدوون له په‌رله‌مانی عێراق، پیرۆزباییی سه‌رکه‌وتنه‌که‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی له سه‌رۆک بارزانی کرد، پێزانینیشی ھه‌بوو بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تیرۆریستان‌دا.
ھه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و دوا پێشھاته سیاسییه‌کانی عێراق و ناوچه‌که تاوتوێ کرا و باسیش له بارودۆخی مه‌یدانیی به‌ره‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان له پارێزگای نه‌ینه‌وا و شوێنه‌کانی تری عێراق کرا.
ھه‌ر له‌م دیداره‌دا بیروڕا له‌باره‌ی ئاماده‌کارییه‌کان بۆ ئۆپڕاسیۆنی ئازادکردنی موسڵ و ته‌حه‌ددیات و ڕه‌ھه‌نده سه‌ربازی و مرۆیی و سیاسییه‌کانی ئه‌و ئۆپڕاسیۆنه ئاڵوگۆڕ کرا و جه‌ختیش له‌وه کرایه‌وه که پێویسته به‌ر له ئازادکردنی موسڵ ڕێککه‌وتنێکی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا له‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌بردنی موسڵ و گه‌ره‌نتیکردنی ژیان و ئایینده‌ی پێکھاته‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بھێته ئارا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
