شبكة لالش الاعلامية

تایبەتمەندییه‌كا نوو بۆ پەخشێ راستەوخۆ يێ فەیسبوکى

تایبەتمەندییه‌كا نوو بۆ پەخشێ راستەوخۆ يێ فەیسبوکى

خەندان 122182016_fb-rastawxo-21-8-2016

چەند سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆمپانیای فەیسبوکەوە بڵاویانکردەوە بەم نزیکانە تایبەتمەندییەکی بەهێز بۆ بەشی پەخشی راستەوخۆی فەیسبوک زیاد دەکرێت و بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی.

لەوبارەیەوە پێگەی زە نێکست وێب رایگەیاند، فەیسبوک بەنیازە رووخسارە جیاوازەکان لەگەڵ دەستکاریکردنیان زیاد بکات بۆ پەخشی راستەوخۆ، بەڵام بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیایەکدا کە ئاپی تایبەتیان هەیە بۆ سیستمی ئەندرۆید و لە رێگەیەوە بەکارهێنەر دەتوانێت وەکو سناپچات شێوازی رووخساری دەستکاری بکات و شتی دیکەی سەربخات.

لە ئەگەری زیاد کردنی دا، بە رێژەیەکی زۆر تایبەتمەندییەکانی سناپچات لە فەیسبوکدا دەبێت، بەتایبەت دوای زیادکردنی دەستکاریکردنی وێنە و دانانی ئیمۆجی و نووسین بۆ وێنەکان لەکاتی بڵاوکردنەوەی دا، ئەمە بێجگە لەوەی لە ئینستاگرامیش ستۆریسی سناپی بۆ خۆی بردووە.

ئەمانەش دوای ئەوە دێت کە لەماوەی رابردوو فەیسبوک هەوڵی دا ئینستاگرام بکڕێتەوە بەڵام لە رووی نرخەوە رێکنەکەوتن و سناپ وەک خۆی مایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هۆشداریەک بۆ بکارھێنەرێن مسنجەرێ فێسبووکی

Lalish Duhok

ئەپلێ قەدەغەکرنا فرۆشتنا بەرھەمێن خۆ ل چینێ رەتکر

Lalish Duhok

مەسنجەر بۆ هنده‌ك کەسان ژکار دكه‌فت

Lalish Duhok