مەسرور بارزانی دهربارەی ئایندێ مووسلێ هۆشداريێ ددهت
ڕۆژانە هەواڵ
مەسڕوڕ بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە میانی دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی ABC News لە بارەی ئایندەی موسڵ هۆشداری دەدا و دەلێت؛ پێویستە ڕێککەوتنێکی سیاسی بەر لە ئازادکردنی ئەو پارێزگایە بکرێت.
مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەو چاوپێکەوتنەیدا هۆشداریی لەبارەی رەوشی موسڵ لەقۆناغی دوای کۆنترۆڵکردنەوەی دەدات و دەڵێت: ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو شارە رێککەوتنێکی سیاسی لە نێوانیاندا نەبێت، ئەوا رەنگە بارودۆخی ئەو شارە لەوەی ئێستای تێیدایە، خراپترببێت.
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە بارەی پێشڕەوییەكانی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان لە كاتی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ، رایدەگەیەنێت: كورد سنوورێكی جیۆپۆلەتیكی ھەیە، بۆیە پێشڕەوییەكانی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان پێویستی بە رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی عێراق و خودی دانیشتوانی ئەو ناوچەیەدا ھەیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
