شبكة لالش الاعلامية

روسیا داخوازێ ژ توركیا دكت كوردا نه‌كه‌ته‌ ئارمانج

روسیا داخوازێ ژ توركیا دكت كوردا نه‌كه‌ته‌ ئارمانج

K24 – هه‌ولێر

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسيا russia-turkey-kurdداوا له‌ توركیا ده‌كات خۆی له‌ به‌ ئامانج كردنی كورد دوور رابگرێت.

ماریا زاخارۆفا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له‌ شه‌ڕی دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی توركیا ده‌كه‌ین.

به‌پێی هه‌واڵێكی RT، زاخارۆف سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له‌ رۆژئاوای كوردستان تیشكی خسته‌ سه‌ر پێویستی له‌به‌رچاو گرتنی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ماهه‌نگی هه‌ر جۆره‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له‌ ناو سنووری وڵاتی خاوه‌ن سه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی شه‌رعی ئه‌و وڵاته‌.

هه‌روه‌ها گوتی داوا له‌ توركیای هاوبه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ هۆشیار بێت له‌ هه‌ڵبژاردنی ئامانجه‌كانی له‌ چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆر له‌ باكووری سوریا و خۆی له‌ به‌ ئامانجكردنی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆلی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن یان گرووپه‌كانی ئه‌تنیكی بپارێزێت كه‌ كوردانی سوریا به‌شێكن له‌ شه‌ڕی دژی داعش.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌یامه‌ك ژ سه‌رۆكێ حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ

Lalish Duhok

ئاوارەیەکی سووری ل کوردستانێ خۆ خه‌ندقاند

Lalish Duhok

30 سال بسه‌ر بڕیارا ژماره ‌ 688ی يا نه‌ته‌وهيێن ئێكگرتى ده‌رباز دبن

Lalish Duhok