شبكة لالش الاعلامية

ئاگه‌هدارى مەترسیێن تەبریدا ترومبێلێ بن

ئاگه‌هدارى مەترسیێن تەبریدا ترومبێلێ بن

رووداو-DPA242979Image1

دەستەی ئەڵمانی بۆ كواڵیتی خزمەتگوزارییەكان هۆشداری دەدات لە ئاراستەكردنی هەوای تەبریدی ئۆتۆمۆبیل بەرەو رووكاری جەستە بەگشتی و روخسار بەتایبەتی. چونكە رێگە خۆشدەكات بۆ هەوكردنی چاو.

هەروەها ئەگەر جیاوازییەكی زۆر لەنێوان پلەی گەرمی دەرەوە و ناوەوەی ئۆتۆمۆبیلەكە هەبوو، ئەوە گرفت درووستدەكات بۆ سووڕی خوێن.

شارەزا ئەڵمانەكان دەڵێن نابێ جیاوازی پلەی گەرمی ناوەوە و دەرەوەی ئوتومبیل لە هەشت پلە زۆرتربێ، بۆ نموونە ئەگەر پلەی گەرمی دەرەوە 30 پلە بوو، ئەوە لە ناوەوە نابێ لە 22 كەمتربێو چونكە سووڕی خوێن دەشێوێنێ.

بەڵام بۆ ئەو كات و شوێنانەی پلەی گەرمیی دەرەوە دەگاتە 40 و زۆرتر، ئەوە دەكرێ جیاوازییەكە لەوە زۆرتربێ. نەك هەر ئەوە، بەڵكو نابێ رێگە بدرێ پلەی گەرمیی نێو ئوتومبیل بگاتە سەروو 27 پلە، چونكە توێژینەوەكان سەلماندوویانە لە پلەی 27 و بەرزتردا لەنێو ئوتومبیل، جەستەی مرۆڤ تووشی داهێزران و ماندووێتی دەبێ و مەترسی كەمبوونەوەی توانای سەرنجدان زۆر دەبێت و ئەگەری روودانی كارەساتی ئوتومبیل زیاددەكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب ڤیدیو: ل هه‌ولێرێ پێشانگەھا نیشاندانا رۆبۆتان ھاتە ڤەکرن

Lalish Duhok

بەلجیکا.. مەزنترین ھێکەروین ھاتە چێکرن

Lalish Duhok

ژ مفایێن دارچینێ

Lalish Duhok