پۆڵه‌ندا:هیتله‌ر و ستالین پلان داڕشت بۆ شه‌رێ دووێ يێ جیهانێ
باسنيۆز:
وه‌زیری به‌رگری پۆڵه‌ندا، له یادی 77 ساڵه‌ی هێرشی ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، كه بوو به هۆی ده‌ستپێكی جه‌نگ، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ڕێككه‌وتنی نێوان هیتله‌ر و ستالین بوو به هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی دووه‌می جیهان.
ئه‌نتۆنی ماچریفیچ، وه‌زیری به‌رگری پۆڵه‌ندا، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه 1ی ئه‌یلوول، له یادی 77 ساڵه‌ی داگیركردنی پۆڵه‌ندا له‌لایه‌ن سوپاكه‌ی هیتله‌ره‌وه ڕای گه‌یاند :” ئه‌و جه‌نگه كه بووه كاره‌سات بۆ پۆڵه‌ندا و هه‌موو جیهان، له بنه‌ڕه‌تدا درووست نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنی نێوان به‌لین و مۆسكۆ ئیمزا نه‌كرایه”.
پێیشیوایه، ئه‌و ڕێككه‌وتنه، پیلانێك بوو له نێوان هیتله‌ر و ستالین.
وه‌زیری به‌رگری پۆڵه‌ندا، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ئاشتی جیهانی له‌و پیلانانه مه‌ترسیدارتر نییه كه له‌نێوان ڕژێمه دیكتاتۆره‌كاندا دژ به ئازادی و دیموكراسی و ئاشتی، ڕێك ده‌خرێت.
پێشتر مۆسكۆ ڕه‌خنه‌ی زۆری له به‌رپرسه پۆڵه‌ندییه‌كان ده‌گرت به هۆی ئه‌و هه‌وڵانه‌یان بۆ نووسینه‌وه‌ی میژووی جه‌نگی دووه‌می جیهان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
