پاسپۆرتا عێراقى خراپترین پاسپۆرتا عه‌ره‌ب و جیهانێ يه
باسنيۆز:
پاسپۆرتی عێراقی له لیستی پاسپۆرته جیهانییه‌كاندا له خواره‌وه‌ی لیسته‌كه‌یه و ته‌نها پێش پاكستان و ئه‌فغانستان كه‌ووتوه، كه له نێو 104 وڵات‌دا، ڕیزبه‌ندی 102ی وه‌رگرتووه.
به پێی لیسته جیهانییه‌كه، پاسپۆرتی وڵاتی ئه‌ڵمانیا به باشترین پاسپۆرت داده‌نرێت و پاشان سوید دێت، له ڕیزبه‌ندی سێیه‌میشدا پاسپۆرتی وڵاتی فینله‌ندا دێت، كه هه‌ر سێ وڵاته‌كه له كیشوه‌ری ئه‌ورپادان، به دوای ئه‌وانیشدا هه‌ر یه‌ك له فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و به‌ریتانیا دێت، كه هه‌موویان له ڕیزبه‌ندی چواره‌مدا به‌شدارن.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا، پاسپۆرتی ئیماراتی به به‌هێزترین پاسپۆرت داده‌نرێت، به‌دوای ئه‌ویشدا پاسپۆرتی وڵاتی كوه‌یت و له كۆتاییشدا پاسپۆرتی عێراق.
ئه‌و پۆلێنه پشتبه‌ستووه به‌و وڵاتانه‌ی كه هه‌ڵگری پاسپۆرته‌كه پێویستی به ڤیزا نابێت بۆ چوونه سه‌ر خاكی وڵاته‌كان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
