شبكة لالش الاعلامية

هەرێما كوردستانێ.. توندوتیژی ل دژی ژنان زێده‌بوويه‌

هەرێما كوردستانێ.. توندوتیژی ل دژی ژنان زێده‌بوويه‌

باسنيۆز:12a7ae6c481a87f2a6aa1b5145b2ec14_l

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان 14حاڵەتی توندوتیژیی سێكسی دژ بە ژنان تۆمار كراوە و 18 ژنیش سووتاون.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژی دژ بە ژنان كە وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە تێیدا هاتووە، لە مانگی حوزەیران و تەموزی ئەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان 9 حاڵەتی كوشتن و 12 خۆكوشتن و 18 سووتان و 14 خۆسووتان تۆمار كراوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ئاماری توندوتیژی لەدژی ژنان، لە هەرکام لە پارێزگاکان و ئیدارەکانی گەرمیان، ڕاپەڕین و سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

هەولێر:
سێ كوشتن، حەوت خۆكوشتن و حەوت سووتان و 3 خۆسووتان و 452 سكاڵا تۆمار كراوە.

دهۆك:
چوار حاڵەتی كوشتن و سێ‌ خۆكوشتن و و دوو سوتان و چوار خۆسووتان و 312 سكاڵا و شەش حاڵەتی توندوتیژیی سێكسی تۆمار كراوە.

سلێمانی:
یەك كوشتن و دوو خۆكوشتن و حەوت سووتان و سێ‌ خۆسوتان و 96 سكاڵا لە لایەن ژنانەوە تۆماركراوە و 2 حاڵەتی توندوتیژی سێكسیش تۆمار كراوە.

گەرمیان:
یەك حاڵەتی كوشتن و دوو حاڵەتی خۆسوتان و 141 سكاڵا تۆمار كراوە و دوو حاڵەتی توندوتیژی سێكیش تۆمار كراوە.

ڕاپەڕین:
دوو سووتان و 78 سكاڵا هەبووە و سێ حاڵەتی توندوتیژی سێكسیش تۆمار كراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

د شه‌ش هيڤێن بۆرى دا 211 ژن ب ئه‌گه‌رێن جودا هاتينه‌ كوشتن و سۆتن

Lalish Duhok

ژنه‌كا ئێزدی دئۆپه‌راسیۆنا مووسلێ دا هاته‌ رزگاركرن

Lalish Duhok

چیرۆكا رزگاركرنا دوو كچێن ئێزدى ژ ده‌ستێ تيرۆرستێن داعشێ

Lalish Duhok