ئه‌وروپا: باری نائاسایێ توركیا بۆ بێ ده‌نگكرنا كوردانه
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به ره‌وشی توركیا راپۆرتێك بڵاو ده‌كاته‌وه، كه تایبه‌ته به تاوتوێ كردنی ره‌وشی ئێستای ئه‌و وڵاته كه گوشاره‌كانی سه‌ر كورد وه‌ك له‌سه‌ر كار لادانی شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان به‌شێك ده‌بێت له راپۆرته‌كه.
پێش ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كۆ ببێته‌وه، په‌رله‌مانتارێكی لیبرال دیموكرات به به‌شی توركی بی بی سی نیگه‌رانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به گرتنی خه‌ڵك پاش كوده‌تای 15 ته‌موز ده‌ربڕی و رایگه‌یاند پێویسته ئه‌وانه‌ی كه بێ تاوانن جیا بكرێنه‌وه.
سه‌باره‌ت به لابردنی 28 سه‌رۆك شاره‌وانی و دانانی قه‌یوم رایگه‌یاند باری نائاسایی وه‌ك ئامرازێكی راسته‌وخۆ بۆ گوشار خستنه سه‌ر كورد به‌كار ده‌هێنرێت كه توركیا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه له ئه‌وروپا دوور كه‌وتووه و ئه‌گه‌ر دانوستانی ئه‌ندامه‌تی له یه‌كتێی ئه‌وروپاش به‌رده‌ام بێت، ئه‌وا به‌م ره‌وشه نابێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا فێدێریكا مۆگێرینی سه‌باره‌ت به لابردنی شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان رایگه‌یاند هه‌ر وه‌ك چه‌ند رۆژ پێش ئێستا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا قسه‌مان كرد و چاوڕێ ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ی یاسادا هه‌نگاو بگرنه به‌ر.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
