سهيۆ چهتۆ:بۆ پێشوازیکرن ل ئاوارەيێن مووسلێ ئامادەکاری هاتينه کرن
مووسڵ-KDP.info-![]()
سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دهڵێ، بۆ پێشوازیکردنی ئاوارەکانی مووسڵ ھەموو ئامادەکاریەک کراوە و، چەندان لیژنەیش پێكهێندراون.
سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند “سهرباری ئهوهی نازانرێت پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ چۆن دەبێت و ژمارەی ئاوارەکان چەند دەبێت، ئایا کەس ئاوارە دەبێت یاخود نا، بهڵام ئامادەکاری باش کراوە بۆ ئەوەی لەکاتی رزگارکردنی ئهو شارهدا پێشوازی له ئاوارەكانی بکرێت. چادر و پێداویستیەکانی دیكه ئامادەن.”
(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی، ئهو لیژنانهی لە پارێزگا لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ پێک ھێندراون، بۆ ئەوەیه سەرپەرشتیی ئامادەکاریی پێشوازیکردن لە ئاوارەکان بکەن و لەئێستادا ھەموو کارەکانیان تەواو کردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی لێدوانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بڕیارە لە مانگی دابێ، پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ دەست پێبکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
