تۆپبارانا ئيران زێدهتر ژ 100خێزانێن دهڤهرا سيدكان ئاواره دكت
باسنيۆز: 
لە ترسی تۆپبارانی تۆپخانەكانی ئێران، دەیان خێزان لە ناوچە سنوورییەكانی شارەدێی سیدەكان ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووە و ئاوارە بوون.
ئاژەڵدار و دانیشتوانی گوندە سنوورییەكانی دەڤەری سیدەكان بۆ (باسنیوز) ئاشكرای دەكەن، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 20-9-2016 بەرلە تۆپبارانكردنی گوندەكانی (بەربزین و سەقەر) و چەند ناوچەیەكی دیكەی دەڤەری سیدەكان، فڕۆكەیەكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەر ناوچەكەدا سووڕاوەتەوە و دواتر تۆپبارانەكە دەستی پێ كردووە و بەردەوامیش ناوە ناوە فڕۆكەكە بەسەر ئاسمانی سنوورەكەدا سووڕاوەتەوە.
ئەحمەد رەسووڵ، پیشەی ئاژەڵداری و كاری بەخێوكردنی مەڕوماڵاتە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ساڵانە بە مەبەستی بەخێوكردنی ئاژەڵداری ڕوو دەكەینە كوێستانەكانی شاردەێی سیدەكان، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی تۆپبارانی تۆپخانەكانی ئێران چەندین جا ئاوارە بوون بووین.”
گوتیشی “ئەمڕۆ شەممەش بۆ جارێكی دیكە، بەو هۆیەوە ئاوارە بووینەوە، كە جگەلە لەو ڕەوەند و كۆچەری و جووتیارانی ناوچەكە، دەیان خێزانی خەڵكی گوندەكانیش تووش ئاوارەیی بوون، واتە بەگشتی 100 ماڵ زیاتر لە ترسی تۆپبارانەكە ئاوارە بوون و وەك ئاگادار بم لە بەیانیەوە تا ئێستاش ناوە ناوە دەنگی تۆپبارانەكە دەبیسترێت.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
